هه‌ولێر، 29ی تشرینی دووه‌می 2021.
بۆ یه‌كه‌م جار له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی ئه‌پڕایز له كانونی دووه‌می 2021، هاوبه‌شه‌كان له هه‌لێر كۆبوونه‌وه له رۆژانی 29 و 30ی تشرینی دووه‌می 2021. دوای ده‌ربڕینی ئاره‌زوومه‌ندی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بازنه‌یی رێكخرا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و كارمه‌ندانی زیاتر له 15 زانكۆی كوردی. ئه‌م مێزگرده وه‌كو کوڕێك وابوو بۆ بڵاوكردنه‌وه و هه‌لێكیش بوو بۆ ئاڵوگۆڕكردنی كار و رێكار و ئه‌زموونی باش له‌باره‌ی ئازادی له بڕیاردان، دڵنیایی جۆری و به‌ڕێوه‌بردنی باش.
له‌نێو ووته‌ی به‌خێرهێناندا، د. محمد حوسێن ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌ری گشتی و سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگیی سیسته‌مێكی باشی خوێندنی باڵا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌رێمی كوردستان و هه‌بوونی ئاره‌زوو بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له چوارچێوه‌ی خوێندنی باڵا، هه‌روه‌ها گۆڕینی كلتوری په‌روه‌رده له كوردستان، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی ستانده‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تێدا بێته‌دی و هه‌روه‌ها بۆ جێبه‌جێكردنی كرداری تازه له بواره‌كانی گواستنه‌وه و فێربوون و هه‌ڵسه‌نگاندن و داننان به بڕوانامه‌كان. پڕۆفیسۆر كاترین ئیسحاق له زانكۆی پیسا و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی به‌دواداچوونی بۆلۆنیا رایگه‌یاند ئه‌م كۆنفڕانسه به‌شێكه له بیكردنه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌باره‌ی كواڵێتیی خوێندنی باڵا. لای خۆشییه‌وه، مارسێلۆ سكالیسی، به‌ڕێوبه‌ر له یونیمێد ئه‌وه‌ی سه‌رباركرد كه بهنێودهوڵهتیكردن فاكته‌ری سه‌ره‌كییه بۆ هاریكاری، دیالۆگ و به‌ره‌وپێشچوون.
ئامانجی مێزگرده‌كه بریتیه له خسته‌ڕووی ئه‌زموونه‌كان و گوێگرتن له زانكۆ كوردییه‌كان له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی چاكسازی، پێدانی به‌رده‌وامی و به‌ده‌ستهێنانی كۆده‌نگی. گفتوگۆكان له دوو دانیشتن‌دا رێكخران:
- ° پانێڵی 1: جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی خوێندنی باڵا له كوردستان: دیدگاكان و ئاڵهنگارییهكان
- ° پانێڵی 2: به‌هێزكردنی به‌ڕێوه‌بردنی باش و ئازادیی دامه‌زراوه‌یی له بڕیاردان له‌پێناو ئه‌وه‌ی زانكۆكانی كوردستان ببن به زانكۆێكی زیاتر به‌رپرس و داهێنانكار.
به‌شداربووانی مێزگرده‌كه بریتی بوون له هاوبه‌شانی پڕۆژه‌ی ئه‌پڕایز زانكۆ كوردییه‌كانی تر كه هه‌ریه‌ك له‌م كه‌سانه‌ی له‌خۆگرتبوو: سه‌رۆكی زانكۆكان، جێگری سه‌رۆكی زانكۆ، به‌ڕێوبه‌رانی نوسینگه‌كانی دڵنیایی جۆری و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و چه‌ند كه‌سایه‌تی تری گرنگ له زانكۆ. زیاد له‌مه، لیژنه‌ی باڵاش بۆ پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتكرابوون بۆ ئاماده‌بوون له كۆنفڕانسه‌كه بۆ به‌ره‌وپێشچوون له جێبه‌جێكردنی كار و رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به پایه‌كانی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا.
به‌رنامه‌ی كاری مێزگرده‌كه لێره به‌رده‌سته.
بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌پڕایز، تكایه بگه‌ڕێوه بۆ www.appraisproject.eu.