لە ٢٠-٢١/٦/ ٢٠٢٣ هاوبەشەکانی APPRAIS لە دهۆک کۆبوونەوە بۆ بەرەوپێشچوون لە جێبەجێکردنی پرۆژەکە. چوارەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی کە لە لایەن زانکۆی دهۆکەوە میوانداری کرا، زۆر گرنگ بوو بۆ دانانی بنەما بۆ بەردەوامیی APPRAIS لە دەرەوەی ماوەی تەمەنی پرۆژەکە. چەندین ئەنجام لە لایەن هاوبەشییەکانەوە بەدەستهاتوون و زانکۆ کوردییەکان هەمیشە زۆر چالاک بوون بە باشی سەرقاڵی چالاکییەکان بوون، بە تایبەتی لە بەشداریکردن و دواتر فراوانکردنی تواناسازی. هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیری دامەزراوەکان دەکات لە پرۆسەی جێبەجێکردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی باشتر، بەنێودەوڵەتیکردن، و گونجاندن و جێبەجێکردنی بنەما و پراکتیکەکانی پرۆسەی بۆڵۆنیا.
بە ووردی کۆبوونەوەکە بۆ ئەم مەبەستانە ئەنجامدرا:
- هەڵسەنگاندنی پێشکەوتنی پرۆژەکە، باری کار، سەرچاوە، کاریگەری بەڕێوەبردن، پەیوەندی ناوخۆیی، بۆئەوەی بیر لەوە بکرێتەوە کە چی کاردەکات و چی پێویستی بە باشترکردن هەیە.
- پلاندانان و وردەکاری چالاکییەکانی حەوت مانگی داهاتوو و کۆتایی.
- هاوبەشیکردنی تەحەدیات، بەربەست، ڕەخنە و هەروەها دەستکەوتە ئەرێنییەکان.
- چاودێریکردنی نیشاندەری پرۆژەکە، شتە گەیەندراوەکان و ڕووداوەگرنگەکانی پرۆژەکە.
- دانانی بنەما بۆ بەردەوامیی پرۆژەکە لە دەرەوەی ماوەی جێبەجێکردنی.
لە ٢ ی مانگی شەشدا، هاوبەشەکانی APPRAIS کۆنفرانسی بڵاوکردنەوەیان بە میوانداری زانکۆی پۆلەتەکنیکی دهۆک ئەنجامدا. ستافی جۆراوجۆر لە زانکۆ کوردییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمەوە، لەگەڵ نوێنەری دامەزراوەیی لە ئیدارەی زانکۆ و وەزارەت بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد.
کۆنفرانسی بڵاوکردنەوەکە دوو ئامانجی هەبوو: ١- بۆ خستنەڕوو و باسکردنی ئەوەی کە چۆن ئەنجامەکانی APPRAIS دەتوانن سوودبەخش بن بۆ سیستەمی خوێندنی باڵای کوردی. ٢- بۆ هاوبەشیکردنی بیرۆکە و پراکتیزە باشەکان لەسەر ڕۆڵی کۆمەڵایەتی زانکۆ، و لەسەر چۆنیەتی بە سیستەمکردن و زیادکردنی کاریگەری ئەرکی سێیەمی زانکۆکان. تەواوی کارامەی کۆنفرانسەکە لێرەدا بەردەستە.
کۆمەڵێک قسەکەری جیاواز بەشدارییان کرد لە دوو دانیشتنی سەرەکی گفتوگۆی مێزی بازنەییدا:
- پرۆژەی APPRAIS لە خزمەت سیستەمی خوێندنی باڵای کوردیدا: ئەوەی بەدەستهاتووە و هەنگاوەکانی بەرەوپێشچوون.
- ڕۆڵی کۆمەڵایەتی زانکۆ و بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ ڕووەو گەشەسەندنی بەردەوامی کۆمەڵایەتی و ئابووری هەرێمی کوردستان.
نوێنەرانی هەردوو دامەزراوەی ئەوروپی و کوردی و هەروەها وەزارەت و ڕێکخراوێکی ناحکومی ناوخۆیی، زۆر بە چالاکی لە شوێنی دانیشتنی خۆیانەوە بەشدارییان لە گفتوگۆکاندا کرد. هەروەها زانکۆکانی غەیرە هاوبەش بەشدارییان کرد لە گفتوگۆکەدا بە پێشکەشکردنی بیرۆکە و زانیاری نوێ دەربارەی داهاتووی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای کوردی.
زانکۆکان دەبێت ژینگەیەکی کراوە بن و هەموو ئەندامانی کۆمەڵگە لەخۆ بگرن. دەبێت زانکۆکان هەوڵ بدەن بۆ نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم بەدەستڕاگەیشتن و بەشداریکردن، چ لە ڕووی کۆمەڵایەتی و چ لە ڕووی جەستەییەوە. گشتگیری کۆمەڵایەتی واتە دڵنیابوون لەوەی خەڵکی لە باکگراوەندی جیاوازەوە، بە بێ گوێدانە باری ئابووری، کۆمەڵایەتی، نەتەوە، ڕەگەز یان هۆکارەکانی دیکە هەست بە پێشوازی و پشتیوانیکردن بکەن لە ناو زانکۆدا. گشتگیری جەستەیی ”بە بێ دیوار” واتە جەخت لەسەر بیرۆکەی شکاندنی بەربەستە فیزیایییەکان و دروستکردنی فەزایەک دەکاتەوە کە بۆ هەمووان دەستڕاگەیشتن و بانگهێشتکەر بن. لەڕێگەی هاوبەشی کاریگەرەوە زانکۆکان دەتوانن و پێویستە بەشداری بکەن لە چارەسەرکردنی ئاشتی و ناکۆکییەکان، و ڕۆڵێكی گرنگیان هەبێت لەگەشەپێدانی بەردەوامدا. جگە لەوەش، ئەوە نیشاندراوە کە کەلێنێک هەیە لە نێوان ئەو کارامەیی، زانیاری، یان بڕوانامانەی کە خوێندکاران لە ڕێگەی خوێندنی باڵادا بەدەستی دەهێنن و ئەو کارامەیی، زانیاری یان بڕوانامانەی کە خواستیان لەسەرە یان پێویستن بۆ سەرکەوتن لە بازاڕی کاردا. پێویستە لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆییەکان بەشداربن لە پرۆژە و دەستپێشخەرییەکاندا، و گفتوگۆیەکی هاوبەشیان هەبێت لەگەڵ ئەکتەرە کۆمەڵایەتی- ئابوورییەکان و پێکەوە هاوکاری یەکتر بکەن. بەناوخۆییکردن: ئاسۆیەکی نوێیە: واتە کارکردن لەگەڵ کۆمەڵگە ناوخۆییەکان و کارکردن بۆ کۆمەڵە ناوخۆییەکان.
پرۆژەی APPRAIS بەرەو کۆتایی دەڕوات، بەڵام چەندین دەرفەت کراوەن بۆ دامەزراوە کوردییەکان: ڕاهێنان بۆ ستاف، دابینکردنی سەرچاوە و توانا و ستراتیژی بۆ دامەزراوەکان بە مەبەستی بەرەوپێشچوون لە هەردوو چوارچێوەی ناوخۆیی و جیهانیدا، پلانی ستراتیژی دامەزراو بۆ هاندانی زانکۆکان بەرەو توانایەکی دامەزراوەی باشتر، ڕێوشوێنەکانی باشترکردنی ئەدای کارکردن و دڵنیایی جۆری لە وانەوتنەوە، توێژینەوە، ئەرکی سێیەم وخزمەتگوزارییەکانی خوێندکاران، ئەزموونێکی نێودەوڵەتی پتەو بۆ سوودوەرگرتن لە پەیوەندی نوێ لە ماوەی کورتخایەن و درێژخایەندا.
زانکۆ کوردییەکان ئایندەیەکی گەشیان لەپێشە، فۆلەومان بکەن لە www.appraisproject.eu