له ڕۆژانی 8 و 9 و 10ی ئاداری 2021، كارمه‌ندانی 8 له زانكۆكانی كوردستان (زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، زانكۆی سلێمانی، زانكۆی دهۆك، زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، زانكۆی پۆلی ته‌كنیكیی دهۆك، زانكۆی گه‌رمیان، زانكۆی زاخۆ و زانكۆی چه‌رمۆ) له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان له 4 له زانكۆكانی ئه‌وروپا (زانكۆی پیسا- ئیتاڵیا، زانكۆی ئۆسلۆ- نه‌رویژ، زانكۆی مورسیا- ئیسپانیا و زانكۆی ئیڤۆرا- پورتوگال) به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین كۆبوونه‌وه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی كاركردن و گفتوگۆ كه سێ رۆژی خایه‌ند بۆ دۆزینه‌وه‌ی وورده‌كاریی پاكیجه جۆراوجۆره‌كانی پڕۆژه‌ی ئه‌پڕایز. بواری دانیشتنه ته‌رخانكراوه‌كان بۆئه‌وه بوو رێكبكه‌ون له‌سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی و ئه‌ركه‌كان بۆ سووك و ئاسان ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كه له‌بری هه‌موو یه‌كێتییه‌كه.
پڕۆژه‌ی ئه‌پڕایز، به‌ڕێوه‌بردن، كواڵێتی، به‌رپرسیاریه‌تی: پڕۆسه‌يه‌كی ئه‌زموونیی چاكسازییه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه پاڵپشتیی دارایی كراوه له‌لایه‌ن ئیراسموس + به‌رنامه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ژێر دووه‌م كرداری سه‌ره‌كیی بنیاتنانی تواناكان و هه‌ماهه‌نگی بۆ كرا له‌لایه‌ن یونیمێد. ئه‌مه پڕۆژه‌یه‌كی نوێی هاریكارییه كه تاوتوێكردنی پلاندانی ستراتیژی و ئیداره‌دانی خوێندنی باڵا ده‌گرێته‌وه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق و به‌فه‌رمی له 2-3ی شوباتی 2021 ده‌ستیپێكردووه.
پڕۆژه‌كه به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئامانجی باشتركردنی به‌ڕێوه‌بردن، به‌رپرسیاریه‌تی و دڵنیایی جۆری له‌ڕێگای جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا.
ئامانجه تایبەتەکانی ئه‌پڕایز بریتین له:
- به‌ره‌وپێشبردنی ئیداره‌دانی باش له‌رێگای به‌هێزكردنی دانان و په‌ره‌پێدانی نه‌خشه‌ڕێگای دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا.
- باشتركردنی تواناكانی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له رووی میكانیزمه‌كانی دڵنیایی جۆری، پلاندانی ستراتیژی، كار و كرداره‌كانی په‌یوه‌ست به به‌ڕێوه‌بردن و به‌رپرسیاریه‌تی.
- پاڵپشتیكردنی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا له‌نێو ده‌مه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای باشتركردنی زانیاری و مه‌عریفه له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و داننان به بڕوانامه‌كان و گواستنه‌وه‌ی فێربوون.
- ته‌به‌نیكردنی چاكسازی زانكۆیی له ئیداره‌دانی باش و پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا له هه‌ر كام له دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای دیاریكردنی پلانی دامه‌زراوه‌یی كار و دڵنیابوون له دروستیی ئه‌و پلانه.
زیاد له‌مه‌ش، له‌ڕێگای راهێنان و پاڵپشتی پێشكه‌شكراو به زانكۆكانی كوردستان له‌لایه‌ن هاوبه‌شه ئه‌وروپییه‌كانه‌وه، پڕۆژه‌كه ئامانجی ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكی زانكۆكان، جێگرانی سه‌رۆكی زانكۆ، سه‌رۆكی ئۆفیسه‌كانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌ڕێوبه‌رانی دڵنیایی جۆری توانادار بكات تاكو ببن به پێشه‌نگ له پڕۆسه‌ی به مۆدێرنكردنی سیسته‌می خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
ئه‌م كۆبوونه‌وە سێ رۆژییه‌ی كه به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین به‌ڕێوه‌چوو له‌ڕێگای تۆڕی ئینته‌رنێت بوو به بۆنه‌یه‌ك بۆ هه‌موو هاوبه‌شه‌كان تاكو چاویان به‌یه‌كتر بكه‌وێت به‌شێوه‌یه ئۆنڵاین و گفتوگۆی ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كییانه بكه‌ن كه له پڕۆژه‌كه پێشبینیده‌كرێت. ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی ئه‌نجامدران له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا خۆیان ده‌بینیه‌وه له: ئامانجه ستراتیژییه‌كان، ووردره‌كارییه كارپێكراوه‌كان و پاڵپشتیكردنی ئه‌و پابه‌ندییه گه‌وره‌یه‌ی هه‌موو هاوبه‌شه‌كان هه‌یان بوو بۆ به‌دیهێنانی به‌رزترین ئاستی ئه‌نجام.
ئه‌و كۆبوونه‌وانه هه‌روه‌ها بۆنه‌یه‌ك بوون بۆ ده‌ستپێكردنی كاری به‌رجه‌سته له‌سه‌ر چاڵاكییه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه، ئه‌مه‌ش واته نوێكردنه‌وه‌ی ئاستی ئێستای ئیداره‌ی زانكۆیی له سیسته‌می خوێندنی باڵای كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای پێداچوونه‌وه به توێژینه‌وه‌ی ئه‌نجامدراو و هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیی له‌بری دامه‌زاروه‌كانی خوێندنی باڵای كوردستان به ئامانجی دیاریكردنی كاره له‌پێشینه‌كان، بۆشاییه‌كان و پێداویسیتییه‌كان تاكو كاریان له‌سه‌ربكرێت له كرداری بنیاتنانی تواناكان كه دواتر دێینه سه‌ری.
هاوبه‌شیكردنی ئه‌پڕایز هه‌روه‌ها قسه‌یكرد له‌باره‌ی ئه‌و چاڵاكییه گشتگیرانه‌ی پڕۆژه‌كه كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به كواڵێتیی كۆنتڕۆل و بڵاوكردنه‌وه‌ی چاڵاكی و ئه‌نجامه‌كانی پڕۆژه‌كه.
بۆئه‌وه‌ی له‌باره‌ی هه‌نگاوی زیاتری پڕۆژه‌ی ئه‌پڕایز ببیستی، تكایه له‌گه‌ڵمان بمێنه‌وه!