له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌پڕایز، به‌ڕێوه‌بردن، كواڵێتی، به‌رپرسیاریه‌تی: پڕۆسه‌یه‌كی ئه‌زموونی چاكسازییه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق و بریتیه له یه‌كێك له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی گه‌شه‌كردنی هه‌ڵسه‌نگاندێكی نوێكراوه‌ی پێداویستییه‌كان له باره‌ی كار و رێكاره‌كانی به‌ڕێوه‌بردن له دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستانی عێراق و له‌باره‌ی دوا به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی په‌یوه‌ست به دڵنیایی جۆری و جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا. ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه بنیاتنراوه له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی ئه‌نجامدراو و به‌رهه‌می فكری سه‌باره‌ت به‌و باره‌ی كه كه‌رتی خوێندنی باڵا له كوردستان پێیگه‌یشتووه، به‌ڵام ئه‌نجامی سه‌ره‌كی بریتی ده‌بێت له ئه‌نجامی راهێنانی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه خۆییه‌ی كه هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی خوێندنی باڵا به‌م دواییانه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیداوه.
له‌ڕاستیدا، ئامانجی دیراسه‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌ستێت به دیاریكردنی باری ئێستای ئه‌و زانكۆییانه‌ی به‌شداریانكردووه له پڕۆژه‌كه (له رووی رێكخستنه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن، دڵنیایی جۆری و جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا) هه‌روه‌ها ده‌ستنیاشكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه به‌دیاریكراوی پێویسته كاریان له‌سه‌ربكرێت له قۆناغی داهاتووی چاڵاكییه‌كانی راهێنان و بنیاتنانی تواناكان.
له 24ی حوزه‌یران تاكو 1ی ته مووزی 2021، یه‌كێتیی زانكۆ كوردییه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنێكی خۆییان ئه‌نجامدا له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردن، كه هه‌ڵسه‌نگاندنێكه بۆ دوورییه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن له‌ڕێگای تێگه‌یشتنی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له پۆستی گرنگ له زانكۆكاندا كارده‌كه‌ن.
هه‌ر زانكۆیه‌ك 8 بۆ 10 كارمه‌ندیان به‌شداری پێكردبوو كه له پۆستی گرنگدان و بریتی بوون له (سه‌رۆكی زانكۆ، جێگری سه‌رۆكی زانكۆ، به‌ڕێوبه‌ری گشتی، سه‌رۆكی به‌شه‌كان، هتد). ئه‌و به‌شداربووانه داوایانلێكرا كه هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردن له رووی ئاستی ئه‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه‌ی پێیان دراوه بۆ ده‌ركردنی بڕیار له بواره‌كانی رێكخستن و ئه‌كادیمی و دارایی، هه‌روه‌ها تا چ رادده‌یه‌ك ئازادن كه بڕیاربده‌ن له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و كاریگه‌ربوونی دامه‌زراوه له رووی به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن وه‌كو رێكاره‌كانی دڵنیایی جۆری و ئامرازه‌كانی پلاندان، هه‌روه‌ها توانای دامه‌زراوه‌كه بۆ به‌كارهێنانی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه له رووی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بێت له ده‌ركردنی بڕیار، ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیی زانكۆ و ئاستی به‌شداریی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان له پڕۆسه‌ی دروستكردنی بڕیار و له ژیانی گشتیی دامه‌زراوه‌یی.
بۆ گونجان له‌گه‌ڵ ئه‌و سنوورداربوونه‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌پاندی، هه‌ڵسه‌نگاندنه خۆییه‌كان له‌ڕێگای ئینته‌رنێت به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین ئه‌نجامدرا. یونیمێد هه‌شت دانیشتنی دوو لایه‌نه‌ی رێكخست له ماوه‌ی ئاماژه‌بۆكراو، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی پاڵپشتیی راسته‌قینه بدات به هاوبه‌شه كورده‌كان له كاتی پڕكردنه‌وه‌ی راپرسییه‌كه له‌باره‌ی دوورییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن كه به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین ئه‌نجامدرا. له كۆتاییدا، هه‌موو وه‌ڵامه‌كانی دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه رێكده‌خران تاكو وێنه‌یه‌كی گشتگیری هه‌ر زانكۆیه‌كی به‌شدار له پڕۆژه‌كه‌مان هه‌بێت. دواتر شیكردنه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكاری ئه‌نجامده‌درێت بۆ دیاریكردنی پێداویستی و كاره له‌پێشینه‌كانی سیسته‌می خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان به گشتی.
70 وه‌ڵام له 8 هاوبه‌شی ئه‌پڕاز كۆكرایه‌وه، ئه‌و هاوبه‌شانه له دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان بوون و له‌نێوانیاندا ئه‌م كه‌سانه هه‌بوون: سه‌رۆكی زانكۆكان، جێگری سه‌رۆكی زانكۆكان بۆ كاروباری زانستیی و خوێندنی باڵا، جێگری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی، جێگری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، به‌ڕێوبه‌رانی نوسینگه‌گانی دڵنیایی جۆری، به‌ڕێوبه‌رانی كاروباری دارایی، به‌ڕێوبه‌رانی ئۆفیسه‌كانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڕێوبه‌رانی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا و چه‌ندین راگری كۆلێژ و فاكه‌ڵتییه جیاوازه‌كان.
ئه‌نجامه‌كانی شیكارییه‌كه و ئه‌نجامه‌كانی هه‌موو ئه‌و چاڵاكییانه‌ی ئه‌نجامدران له‌چوارچێوه‌ی یه‌كه‌م پاكێجی كاری پڕۆژه‌ی ئه‌پڕایز ده‌خرێنه‌ڕوو له چوارچێوه‌ی راپۆرتی كۆتایی پێداویستییه‌كانی سیسته‌می خوێندنی باڵای كوردستان. ئه‌مه ده‌بێته به‌ردی بناغه‌ی پڕۆسه‌ی دووباره بنیاتنانه‌وه، به‌مۆدێرنكردن و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی سیسته‌می ئیداری دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان و، جێبه‌جێكردنی پێدانی راهێنان به كارمه‌ند و به‌رپرسانی دامه‌زراوه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی سیسته‌مێكی باشی كارگێڕی و هێنانه‌دی ستاده‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌كارهێنانی كار و رێكاری داهێنانكار له بواری كارگێڕیدا.
زیاد له‌مه، هه‌ر 13 هاوبه‌شه‌كه‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌پڕایز، كه یونیمێد هه‌ماهه‌نگی بۆ كردبوون، به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین له به‌رواری 5ی ته‌مووزی 2021 كۆبوونه‌ی هاوبه‌شانیان ئه‌نجامدا به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین له‌ڕێگای ئینته‌رنێت. ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له نوێكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی یه‌كتر له‌باره‌ی ئه‌و چاڵاكییانه‌ی تا ئێستا له ماوه‌ی 6 مانگی ته‌مه‌نی پڕۆژه‌كه ئه‌نجامدراون. كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆنڵاین ته‌ركیزی له‌سه‌ر چاڵاكیی یه‌كه‌م پاكیجی كار كرد، هه‌روه‌ها ته‌ركیزی كرده سه‌ر ئه‌و پاكیجانه‌ی كار كه خرابوونه‌ڕوو كه كواڵێتی و بڵاوكردنه‌وه و به‌ڕێوه‌بردن ده‌گرێته‌وه. بۆ زانیاریی زیاتر، لێره به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆنڵاین خراوه‌ته‌ڕوو.
له‌كۆتاییدا، یه‌كێتیی پڕۆژه‌ی ئه‌پرایز ناسنامه‌ی بینراوی خۆی دیاریكرد له‌ڕێگای ده‌نگدان له‌سه‌ر لۆگۆی پڕۆژه‌كه و ناسنامه‌ی گرافیكی په‌یوه‌ندیدار. ده‌توانیت لێره، لۆگۆی پڕۆژه‌كه ببینیت كه له كۆتایدا له‌لایه‌ن هه‌موو هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر درا.
تكایه له‌گه‌ڵمان بمێنه‌وه تاكو زانیاری به‌ده‌ستبێنیت له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی پڕۆژه‌ی ئه‌پڕایز!