زانکۆی پیسا بەخێرھاتنی زانکۆ کوردییەکان و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد بە مەبەستی دۆزینەوەی ھاریکاریی گونجاو لەنێوان دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا، دەسەڵاته ناوخۆییه و لایەنە پەیوەندیدارە خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان. لە (15 تا 17)ی ئاداری 2022، زانکۆی پیسا بەخێرھاتنی نوێنەرانی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای ئەوروپا و ھەشت زانکۆی کوردی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان كرد لەچوارچێوەی ۆرکشۆپێکی سێ رۆژی پرۆژەی ئەپرایز. لە ١٦ی ئاداری ٢٠٢٢، زانکۆی پیسا کۆنفرانسێکی گشتی ئەنجامدا لەژێر ناونیشانی “ئەولەویات و ئاڵه‌نگارییه‌كان بۆ چوارچێوەی ھاریکاری لەگەڵ زانکۆ کوردییەکان: دیالۆگ لەگەل زانکۆی پیسا و خاوەن بەرژەوەندیە ناوخۆییەکان”. کۆنفڕانسەکە سەرەتا لەلایەن سەرۆکی زانکۆ، پڕۆفیسۆر پاولۆ ماریا مەنكارێللا کرایەوە و، نوێنەرانی ئەنجومەنی ھەرێمی ته‌سکانی و جێگری رائیدی پیسا و به‌شی خزمەتگوزارییەکانی توێژینەوە لە زانکۆی پیساش به‌شداریان تێدا كرد. کۆنفڕانسەکە بە گوتەیەکی سەرۆکی زانکۆی پیسا پڕۆفیسۆر پاولۆ ماریا مەنکارێلا دەستیپێکرد: “ھەلەکان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ھاریکاری و پەیوەندیی هاوبه‌ش زۆر گرنگن بۆمامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵه‌نگارییه‌كانی داھاتوو.
تەنھا لە رێگای ھاریکاری لە چوارچێوەیەکی ھاوبەشپێکراودا دەتوانین وا بکه‌ین ووڵاتە لەیەک دوورەکان لەیەکتر نزیک ببنەوە. بۆ ماوەی زیاتر له ٣٠ ساڵ، زانکۆی پیسا لە پێشەوەی ئەو گۆڕانکارییانە بووە کە پەیوەندیان بە پرۆسەی بۆلۆنیا هه‌بووه لە ئەوروپا، ھەروەھا شوێنكه‌وته‌ی بنەماکانی کرانەوە بە رووی جیھانی دەرەوە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییه‌وه بووه. قسەکەری دووەمی ئه‌و رۆژه دکتۆر محمد حسین احمد بوو كه بەڕێوبەری گشتی و سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆریی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عیراقه. د. حسین سوپاسی زانکۆی پیسای کرد بۆ ئەو میوانداری و بەخێرھاتنە، ھەروەھا جەختیکردەوە لەوەی کە زانکۆ کوردییەکان بە پەرۆشن بۆ ھاریکاریی زیاتر بەتایبەتی لەگەڵ زانکۆکانی ئیتاڵیا تاكو سوودمه‌ند بن له‌و ئەزموونە درێژخایەنەی كه هه‌یانه. قسەکەری سێیەم لەسەر شانۆی کۆنفڕانسەکە بریتی بوو لە مارسێلۆ سکالیسی بەڕێوەبەری یونیمێد کە رێکخەری پرۆژەی ئەپرایزە. رێگای دوورکەوتنەوە لە ململانێ (ھەروەکو ئەوەی كه ئێستا بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو لە ئەوروپا روودەدات) ھەروەھا پاڵپشتیکردنی لێكتێگه‌یشتنی ھاوبەش به‌دیدێت له‌ڕێگای باشتركردنی پەیوەندیەکانمان و كاركردنی به‌یەکەوەمان بۆ دیاریکردنی ستراتیژییەکانی داھاتوو لەپێناو ھاریکاریی نێودەولەتی، هه‌روه‌ها له‌ڕێگای گوێگرتن لە ئەولەویاته‌كانی یەکتر و وەڵامدانەوە و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی پێداویستی و ئاڵه‌نگارییه گشتییەکان”.
ئەو رۆژە ھاوکات بوو لەگەڵ یادی وەبیرھێنانەوەی كوژرانی خه‌ڵكانێك له ئه‌نجامی ھێرشی کیمایی لە ھەڵەبجە كه لە ساڵی ١٩٨٨روویدا لە دوا رۆژەکانی جەنگی عێراقی ئێرانی. پڕۆفیسۆر مەھاباد عبداللە سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە داوای لە ئامادەبووان کرد کە بچنەپاڵ ھاوڕێ کوردەکان و خولەکێک بێ دەنگی بنوێنن بۆ گیانی ئەو قوربانییانە.
دواتر گفتوگۆکان دابه‌شكران بەسه‌ر مێزگردا، یەکەمیان بە ناونیشانی ئەولەویاتەکان، پێویستەکان و ستراتیژەکان و ئاڵه‌نگارییه‌كان بۆ چوارچێوەی ھاریکاری لەگەڵ زانکۆ کوردییەکان کە بە سەرۆکایەتیی پڕۆفیسۆر ماڕکۆ ئەباتی بوو كه جێگری سەرۆکی بەشی فێرکردنه لە زانکۆی پیسا. دکتۆر حسین گفتوگۆکەی بە قسەیەک کردەوە لە بارەی به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی كواڵێتیی سیستەمی خوێندنی باڵا وەکو ئەولەویەتی باڵا بۆ زانکۆ کوردی.یەکان. “ئێمە بە پەرۆشین بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئاستی ناوخۆیی، نیشتیمانی و نێو دەوڵەتی”. ئارەزووی به‌ره‌وپێشبردنی دیالۆگ لەنێوان زانکۆکان لە ناوچەکەدا جەختی لێکرایەوە لەلایەن مارسێلۆ سکالێسی، ھەروەھا باسی له گرنگیی رۆڵی زانکۆکان (لە ئەوروپا و لە کوردستان) كرد لە سیناریۆی جیھانی و به‌هێزكردنی ئه‌و پێگە ستراتیژییه‌ی دامەزراوه‌كانی خوێندنی باڵای کوردستان هه‌یانه، تاكو زیاتر سەرنجڕاکێش بن به‌لای ھاوڕێ ئەوروپیەکان و خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان و نیشانیبدەن كه توێژەرە کورده‌كان دەرچوانی زانکۆکان چەندێک بە ھێزن. ئەنتۆنیۆ مازیۆ سەرۆکی ئەنجومەنی هه‌رێمی ته‌سکان و سه‌رۆكی “AICCRE Toscana – مۆمه‌ڵه‌ی ئیتاڵی بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و هه‌رێمه‌كانی ئه‌وروپا” چەقی قسەکانی خۆی ده‌بینیه‌وه لە گرنگیی گه‌شه‌پێدانی دەستپێشخەرییەکانی په‌یوه‌ست به زانیاری و ھاریکاریی هاوبه‌ش، ئاڵوگۆڕی و دووانه‌یی “هاریكاریی نێوان دوو دامه‌زراوه” لەنێوان دەسەڵاتە ناوخۆیی و هەرێمییەکانی وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپا و دەرەوەی ئەوروپا بە مەبەستی ھەوڵدان بۆ پێدانی پاڵپشتییەکی چاڵاک بەو وڵاتانەی کە په‌یوه‌ندیدار نین به یەکێتیی ئەوروپا له‌پێناو بووژانه‌وه‌ی ئابووری- کۆمەڵایەتی، گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندن و به‌ده‌مه‌وچوونی ئه‌و پرسانه‌ی كه گرنگیی گشتییان هه‌یه بۆ ئه‌و وڵاتانه وه‌كو به‌جیهانیكردنی ئابووری، به‌رگه‌نه‌گرتن و لاوازی و زیادبوونی نادادپەروەریی کۆمەڵایەتی و گەشەكردنی ئابوری و ژینگەیی. ھەر لە پانێڵی کۆنفڕانسەکەدا، سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکیی دھۆک، پڕۆفیسۆر ئاری عادل عەبدولقادر، تیشکی خستەسەر ئەو ڕاستیەی کە ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی خێرا گەشەییکردوە لە (٢٠١٤)وە به‌شێوه‌یه‌ك كه ژمارەی دامەزراوەکانی زۆر زیادیكردووه. سه‌ره‌ڕای چه‌ندین ئاڵه‌نگاری، به‌ڵام دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵای كوردستان به‌ته‌واوی پابه‌ندن به باشتربوونی ئه‌كادیمی، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌روه‌رده‌یی و به‌شداری له سه‌رچڵییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. پڕۆفیسۆری یاریدەدەر جەسپەر ئیدیم لە زانکۆی پیسا به‌وه کۆتایی به مێزگردی یەکەم هێنا كه ستایشی كه‌سه ئەکادیمیەکانی کوردی کرد بۆ چاڵاكبوون و ھاریکارییان. ئه‌و گوتی: “دوای ٢٠٠٤، توانیم بگەڕێمەوە بۆ عێڕاق و زۆر سەرم سوڕما بە کرانەوە، كاریگه‌ریی و كارامه‌یی هاوكار و ھاوبەشە کورده‌کان، ھەمیشە جێگایی ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییە بۆم كه لەم جۆرە ژینگەدا کاربکەم”.
كۆبوونه‌وه‌ی مێزگردی دووه‌م ناونیشانه‌كانی بریتی بوو له هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تی له دیدگا جیاوازه‌كانه‌وه: شاره‌وانی، هه‌رێم و زانكۆ. پڕۆفیسۆر فرانسیسكۆ مارسیلۆنی جێگری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كان له زانكۆی پیسا سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌كه‌ی دووه‌می كرد. رافایلا بۆنسانگۆ جێگری پارێزگاری شاری پیسا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرده‌وه. له‌نێو كاره له‌پێشینه‌كانی داهاتوودا، جێگری پارێزگار قسه‌ی كرد له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی هاوبه‌ش كه وه‌كو كلیلی داهاتوو وایه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی په‌یوه‌ست به هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تی توخمێكه كه ناتوانرێت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا دابماڵرێت. “ئه‌جێندای 2030 له ره‌گ و و ریشه‌وه سروشتیی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تییان گۆڕی. ئه‌م ئه‌جێندایه به‌شێوه‌یه‌كی قووڵ پێداچوونه‌وه‌ی كرد به سروشتیی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی كه ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای پشتگیری “Solidarity” بنیاتنرابوو، كه له بنه‌ڕه‌تدا پشتی به هاریكاریی دارایی به‌ستبوو تاكو بیگۆڕێت بۆ دیدێكی نوێی به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌ش و پابه‌ندیی پڕۆگرامكراو بۆ هه‌ر وڵاتێك له جیهاندا”. قسه‌كه‌ری دووه‌م له مێزگرده‌كه‌دا فیلیپۆ گیابانی بوو له ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی توسكانییه‌وه. ئه‌و، له قسه‌كانیدا، تیشكی خسته‌رسه‌ر ئه‌و نه‌ریته گه‌وره‌ی هه‌رێمی تو‌سكا‌نی هه‌یه‌تی له بواری هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تی كه له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا زۆر زیادیكردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ناونیشانی باشترین هه‌رێمی پێدراوه له ئیتاڵیا بۆ بابه‌تی هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تی. له‌ڕاستیدا، دوا ته‌ركیزیش خرایه سه‌ر ناوچه‌یه‌كی فراوانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست، له‌نێوانیشیاندا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. دوا سێ قسه‌كه‌ری مێزگرده‌كه بریتیبوون له: فڕانسیسكۆ زامپاگنی له یه‌كه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی توێژینه‌وه له زانكۆی پیسا كه هه‌له‌كانی دابینكردنی پاڵپشتیی دارایی خسته‌ڕوو كه “Horizon Europe” كردوویه‌ته‌وه، سومۆدیپ سا‌ركار جێگری سه‌رۆكی زانكۆی ئیڤۆرا بۆ داهێنان، هاریكاری و پێشه‌نگكاری ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد له‌باره‌ی گرنگیی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هاریكاریی له‌لایه‌ن زانكۆكه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان، ده‌سه‌ڵاته ناوخۆییه‌كان، شاره‌وانییه‌كان، كه‌رتی تایبه‌ت له‌پێناو دامه‌زراندن له‌ڕێگای به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنه‌وه. هه‌روه‌ها، پڕۆفیسۆر ره‌زا حه‌سه‌ن حوسێن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ئه‌وله‌ویاتی زانكۆكه‌یانی خسته‌ڕوو وه‌كو نمونه‌یه‌ك بۆ خاڵی ده‌ستپێك بۆ هاریكاریی كرداری له هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
هاوبه‌شانی ئه‌پڕایز كۆبونه‌وه‌كه‌ی پیسایان به ده‌رفه‌ت زانی بۆ ئه‌نجامدانی ۆركشۆپێك له‌باره‌ی دیاریكردنی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ باشتر به‌ڕێوه‌بردنی زانكۆ و جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا له دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان و، بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می هاوبه‌شیی پڕۆژه‌كه. بۆ به‌دواداچوونی دوا پێشهات و زانیارییه‌كانی پڕۆژه‌ی ئه‌پڕایز و زانینی ئه‌نجامه‌كانی پڕۆژه‌كه، تكایه فۆڵۆمان بكه له‌ڕێگای وێبسایتی www.appraisproject.eu و خۆت تۆماربكه له به‌شی تایبه‌ت به زانینی هه‌واڵ و راپۆرته‌كانی پڕۆژه‌كه.


