UNIMED

www.uni-med.net

یونیمێد (UNIMED)– يه‌كێتیی زانكۆكانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست كه‌ له‌ ساڵی 1991 دامه‌زراوه‌، بریتیه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ی زانكۆكانی وڵاتانی حه‌وزی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست. ئه‌م یه‌كێتییه‌ 138 زانكۆ له‌خۆده‌گرێت كه‌ سه‌ربه‌ 23 وڵاتی هه‌ردوو به‌ری ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاستن. ئامانجی یونیمێد بریتیه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی بواری توێژینه‌وه‌ و په‌روه‌رده‌ی زانكۆكانی ناوچه‌ی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست – ئه‌وروپا بۆ به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر له‌چوارچێوه‌ی هاریكارییه‌كی زانستی، كلتوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا. باشترین وێنه‌یه‌ك كه‌ وه‌سفی یه‌كێتییه‌كەی ئێمه‌ بكات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بڵێین بریتیه‌ له‌ زانكۆیه‌كی بێ دیوار و په‌رژین. یونیمێد ئه‌م چاڵاكییانه‌ی خواره‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی زانكۆكانی ناو یه‌كێتییه‌كه ئه‌نجامده‌دات‌: پێشخستنی  دووریی نێوده‌وڵه‌تیی زانكۆكان، هاندانی به‌شداریكردن له‌ پڕۆژه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پلاندانان و چاڵاكییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كۆكردنه‌وه‌ی پاڵپشتیی دارایی، پێدانی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و هه‌لانه‌ی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا ده‌یانخاته‌‌ڕوو، گه‌ڕان به‌دوای هاوبه‌شی، هاوكاریی هونه‌ری، پلاندانان، بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری، به‌ره‌وپێشبردنی ئاسانی گواستنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست- ئه‌وروپا، دروستكردنی تۆڕی بابه‌تی لاوه‌كی بۆ به‌هێزكردنی هاریكاریی زانستی له‌ بواری دیاریكراودا، رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ و سیمینار و مێزگرد، راهێنانی ستافی ئه‌كادیمی و كارگێڕی.

Our Team

Marcello Scalisi
DIRECTOR

Silvia Marchionne
PROJECT MANAGER

Martina Zipoli
PROJECT MANAGER

Marco Di Donato
UNIMED RESEARCHER

Orlando Luca
FINANCIAL OFFICER

زانکۆی پیسا
زانکۆیەکی گشتییه‌ لە باژێرى پیسای ئیتالى و نه‌ریتێكی له‌مێژینه‌ی هه‌یه‌ و به‌ قووڵی ره‌گی داكوتاوه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا و به‌ته‌واوی تێكه‌ڵبووه‌‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی زانستی. ئه‌م زانکۆیە بیست به‌شی هه‌یه‌ كه‌ رووماڵی هه‌موو بواره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی خوێندن و توێژینه‌وه ده‌كات. له زۆرینه‌ی پۆڵێنه‌ ‌نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، ناوی له‌چوارچێوه‌ی باشترین زانکۆکاندا هاتووه‌. زانکۆی پیسا رۆڵی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، نیشتمانی، ناوچه‌یی و ناوخۆیی و پێشه‌نگی چه‌ندین تۆڕی گرنگی نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌ هه‌ردوو بواری توێژینه‌وه‌ و په‌روه‌رده‌دا. رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه‌ له‌ پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا و (ECTS)دا، ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كیی به‌یه‌كگه‌یه‌نه‌ره‌ ‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتاندا. زانکۆی پیزا رێكخه‌ر یان هاوبه‌شی ژماره‌یه‌كی زۆری پڕۆژه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپایه‌، به‌تایبه‌تی ئاسۆی 2020 و ئیراموس+.

Our Team

Prof. Marco Abate
VICE RECTOR FOR TEACHING

Prof. Francesco Marcelloni
VICE RECTOR FOR INTERNATIONAL COOPERATION AND RELATIONS

Prof. Roberta Moruzzo
ASSOCIATED PROFESSOR AND MEMBER OF THE “PRESIDIO DELLA QUALITÀ”

Prof. Simone D’Alessandro
ASSOCIATED PROFESSOR AND MEMBER OF THE “PRESIDIO DELLA QUALITÀ”

زانكۆی ئۆسلۆ
كۆنترین دامه‌زراوه‌ی نه‌رویژه‌ بۆ توێژینه‌وه‌ و خوێندنی باڵا، بریتیه‌ له‌ زانكۆیه‌كی قازانج نه‌ویستی تایبه‌ت به‌ توێژینه‌وه‌. ئه‌م زانكۆیه‌ 27000 خوێندكار و 7000 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌. ئه‌م زانكۆیه‌ پێكدێت له‌ 8 كۆلێژ، 3 مۆزه‌خانه‌ و چه‌ند ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌. زانكۆی ئۆسلۆ 9 سه‌نته‌ری نه‌رویژی هه‌یه‌ له‌ بواری دابینكردنی سه‌ركردایه‌تی و پاڵپشتی و راهێنان، هه‌روه‌ها 9 ناوه‌ندی توێژینه‌وه له‌گه‌ڵ 2 ناوه‌ند بۆ داهێنانی پشتبه‌ستوو به‌ توێژینه‌وه‌ و 4 ناوه‌ندیش له‌ بواری په‌روه‌رده‌. زانكۆی ئۆسلۆ له‌ پله‌ی بیست و پێنجه‌مینه‌ له‌ ریزبه‌ندی خه‌ڵاته‌كانی ERC. زانكۆی ئۆسلۆ ئه‌ندامه‌ له‌ “Circle-U”. ئه‌م زانكۆ ئه‌وروپییه‌ ئه‌ندامه‌ له‌ سه‌ندیكای ئه‌و زانكۆ ئه‌وروپییانه‌ی زۆرترین توێژینه‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌ له‌ تۆڕی یونیكا بۆ زانكۆكانی پایته‌خته‌كانی ئه‌وروپا و رابیته‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ زانكۆ ئه‌وروپییه‌كان.

Our Team

Therese Gjessing (Ms.)
SENIOR ADVISER, FACULTY OF HUMANITIES

Bjarne Skov (Mr.)
SENIOR ADVISER, FACULTY OF HUMANITIES

زانكۆی مورسیا
 دامه‌زراوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌ و مێژوویه‌كی زیاتر له‌ سه‌د ساڵی هه‌یه‌، هه‌ر چه‌نده‌ بنه‌ڕه‌تی ئه‌م زانكۆیه‌ ده‌توانرێت بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی دوازده‌م (12). له‌ رۆژگاری ئه‌مڕۆدا، ئه‌م زانكۆیه‌ بووه‌ته‌ لانه‌ بۆ زیاتر له‌ 30000 خوێندكار ( كه‌ 2000 له‌م ژماره‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاتوون)، 3000 توێژه‌ر و وانه‌بێژی هه‌یه‌ و ستافێكی كارگێڕی هه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ 1200 كارمه‌ند. زانكۆی مورسیا هێمایه‌ بۆ خوێندنی باڵا له‌ باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئیسپانیا. له‌ هه‌مان كاتدا، ئه‌م زانكۆیه‌ هێزی باڵنه‌ره‌ له‌ كۆمه‌ڵگا له‌ حه‌وزی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ئه‌و كه‌مپه‌سه‌ی هه‌یه‌تی به‌ ناویCampus de Excelencia Internacional Mare Nostrum (CMN). زانكۆی مورسیا زانكۆیه‌كی حكومییه‌ و بۆ هه‌مووانه‌ كه‌ 60 بڕوانامه‌ی لێهاتووی پێشكه‌شده‌كات – كه‌ پێنجیان بڕوانامه‌ی خوێندنی دوو بواره‌ له‌ هه‌مان كاتدا، 72 بڕوانامه‌ی خوێندنی ماسته‌ر 36 بڕوانامه‌ی خوێندنی دكتۆرا له‌ هونه‌ره‌ جوانه‌كان و پسپۆڕییه‌ مرۆییه‌كان، ئه‌ندازیاری، زانسته‌ ته‌ندروستییه‌كان، زانسته‌كان، زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و یاسا. زانكۆی مۆرسیا 21 ناوه‌ندی زانكۆیی  له‌خۆده‌گرێت كه‌ له 5 كه‌مپه‌سدا كۆكراونه‌ته‌وه‌.

Our Team

María Jesús Periago
SCIENCE AND TECHNOLOGY COORDINATOR CMN

Antonio Rouco
QUALITY COORDINATOR AT UNIVERSITY OF MURCIA

Juan María Vázquez
FULL PROFESSOR AND FORMER GENERAL SECRETARY OF UNIVERSITIES, RESEARCH AND INNOVATION OF THE SPANISH GOVERNMENT

Jorge Piernas
INTERNATIONAL RELATIONS COORDINATOR AT UNIVERSITY OF MURCIA

Antonia Saavedra
HEAD OF INTERNATIONAL MOBILITY PROGRAMMES

Rocío Reyes
QUALITY OFFICER

María Dolores Fernández
QUALITY OFFICER

Constanza Saavedra
PROJECT OFFICER

زانكۆی ئیڤۆرا
زانكۆیەكی گشتیی پورتوگالییە كە 5 بەشی هەیە و بریتین لە: هونەر، زانست و تەكنەلۆژیا، زانستە كۆمەڵایەتییەكان، تەندروستی و خۆشگوزەرانیی مرۆیی و پەرستیاری. توێژینەوە و گەشەپێدان رووماڵی چەندین بواری زانستیی دەكات لەڕێگای تۆڕێكەوە كە لە 18 یەكەی توێژینەوە پێكدێت، كە هەموویان پێشكەشكراون بۆ هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی لەژێر سەرپەرشتیی پەیمانگای توێژینەوە و خوێندنە پێشكەوتووەكان. زانكۆی ئیڤۆرا 7 كورسی دامەزراندووە لە بوارەكانی دابینكردنی پاڵپشتی و راهێنانی نایاب لە (هەمەجۆریی بایۆلۆژی، ووزە نوێبووەكان، كەلەپور و تەندروستی، دیراسه‌ی ته‌مەن درێژی، ماكاو، خوێندنە ئیبرییەكان، ئیدوێڵ). ئەم زانكۆیە هەروەها بەشدارە لە نەخشەڕێگای نیشتمانی بۆ ژێرخانی توێژینەوە لە بوارەكانی ئەندازیاریی كشتوكاڵی، هەمەجۆریی بایۆلۆژی، ژینگە، زانستەكانی كۆمپیوتەر، خوێندنی كار، پێشه‌نگكاری، ئەندازیاریی فڕۆكەوانی، ووزەی خۆر و كەلەپور.

Our Team

Soumodip Sarkar
VICE-RECTOR FOR INNOVATION, COOPERATION AND ENTREPRENEURSHIP

Paulo Infante
PRO-RECTOR

Carlos Godinho
RESEARCHER – DIVISION OF INNOVATION, COOPERATION, EMPLOYABILITY AND ENTREPRENEURSHIP

Isália Morais
ADMINISTRATIVE OFFICE COORDINATOR

زانكۆی سەڵاحەدین-هەولێر
یەكێكە لە كۆنترین و گەورەترین زانكۆ حكومییه‌كان لە هەرێمی كوردستان. لە تەموزی ساڵی 1981، لە هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستان دامەزراوە. ئەم زانكۆیە لانەی پەروەردەییە بۆ زیاتر لە 25,000 بیست پێنج هەزار خوێندكاری زانكۆ و زیاتر لە 2000 دوو هەزار خوێندكاری خوێندنی باڵا. ئەم زانكۆیە نزیكەی 80 بەشی خوێندن لەخۆدەگرێت و بڕوانامەی بەكەلۆریۆس، ماستەر و دكتۆرا پێشكەش دەكات. بوارەكانی خوێندن لەم زانكۆیە بریتین لە: ئەندازیاری، زانست,، یاسا، زانستە سیاسییەكان، كشتوكاڵ، كارگێڕی و ئابووری، پەروەردەی جەستەی، پەروەدەی بنەڕەتی، هونەر، هونەرە جوانەكان، زمان و خوێندنە ئیسلامییەكان. زانكۆی سەڵاحەدین – هەولێر زیاتر لە 2290 ستافی ئەكادیمی هەیە، هەروەها 4,000 كارمەندی ستافی پیشەیی و كارگێڕی هەیە. ئەو ئەركانەی زانكۆكە پێشكەشی دەكات لە رووی خزمەتگوزاری و توێژینەوە و رێنماییەوە رەنگدانەوەی پێداویستییەكانی ناوچە جوگرافییە پەیوەندیدارەكانە. زانكۆی سەڵاحەدین هەروەها پێداویستییەكان دابیندەكات لەسەر ئاستی پارێزگا و لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی لەڕێگای پێشكەشكردنی راوێژكاری و چاڵاكییە پەروەردەیی و توێژینەوەییەكان لە كۆمەڵگەكان لەسەر ئاستی تێكڕای وڵات و لەرِێگای ئاڵوگۆڕیی راهێنان و توێژینەوە و بەرنامەی هاوبەشیكردن لەسەر ئاستی جیهان. بەم شێوەیە، زانكۆی سەڵاحەدین – هەولێر سێكتەرە كلتوری، سیاسی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ ماوەی چوار دەیەیه‌ دەوڵەمەند كردووە و رۆڵێكی گەورەی بینیوە لە پێشخستنی كۆمەڵگەی كوردی.

Our Team

Prof.Dr. Jawhar Fattah Saeed
PRISIDENT

Assist.Prof.Dr.Mohammed Azeez Saeed
ERASMUS+INSTITUTIONAL COORDINATOR

Prof.Dr. Nabil Adil Fakhre
DIRECTOR OF QUALITY ASSURANCE & CIRRICULUM DEVELOPMENT

Dr. Isam Khalil Abdullah
DIRECTOR OF INTERNATIONAL RELATIONS OFFICE

زانكۆی سلێمانی
زانكۆیەكی حكومییە و لە ساڵی 1968 دامەزراوە. كەمپەسی سەرەكی زانكۆكە دەكەوێتە پارێزگای سلێمانی لە كوردستانی عێراق. لەئێستادا، زانكۆی سلێمانی 20 كۆلێژ و 110 بەشی هەیە. زانكۆكە بڕوانامەی بەكەلۆریۆسی ئەدەبی، ماستەری ئەدەبی و دكتۆرا دەبەخشێت لە بوارە جیاوازەكانی خوێندن. لە ئێستادا، زانكۆی سلێمانی 25,000 خوێندكار، 2000 ستافی وانەگوتنەوە و 3000 ستافی كارگێڕی هەیە.

Our Team

Dr Ridha Hasan Hussein
PRESIDENT

Dr Karzan G. Khidir
DIRECTOR OF INTERNATIONAL OFFICE

Dr Kawa Jamal M. Rashid
VICE PRESIDENT FOR ADMIN AND FINANCE AFFAIRS

Dr Kawa Amin
VICE PRESIDENT FOR SCIENTIFIC AFFAIRS

زانكۆی دهۆك
لە 31ی تشرینی یەكەمی 1992 دوابەدوای بڕیارێكی پەرلەمانی كوردستان دامەزرا، ئەمەش بۆ بەدەمەوچوون و وەڵامدانەوەی پێداویستیی  كۆمه‌ڵگا به‌ خوێندنی باڵا لە هەرێم. زانكۆكە بە كردنەوەی هەردوو كۆلێژی دەرمانسازی و كشتوكاڵ دامەزرێنرا. كۆلێژی دەرمانسازی 48 خوێندكاری هەبوو بەڵام كۆلێژی كشتوكاڵ 166 خوێندكاری هەبوو. لە ماوەی دوو ساڵی یەكەمدا دوو ئابڵۆقە بەسەر هەرێمدا سەپێنرابوون، یەكێكان ئابڵۆقەی نێودەوڵەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كە بەسەر هەموو عێراقدا سەپێنرابوو، ئەویتریشیان ئابڵۆقەی حكومەتی ناوەندیی عێراق لەسەر كوردستان. ئەم دوو ئابڵوقەیە بەشداربوون لە خاوكردنەوەی گەشەكردنی زانكۆكە و باشكردنی باری ئابووریی نالەباری كوردستان. دوای تێپەڕینی ئەم بارە سەختە، زانكۆی دهۆك خۆی لە پێگەیەكدا دۆزیەوە كە هەنگاودەنێت بەرەو گەشەكردن و باشتربوون. لە ئێستادا، زانكۆكە 18 كۆلێژ و 78 بەشی هەیە,، هەروەها 21265خوێندكاری زانكۆ و 1607 ستافی ئەكادیمی و 2353 ستافی كارگێڕی هەیە.

Our Team

Dr. Lukman H. Hasan
VICE PRESIDENT FOR SCIENTIFIC AFFAIRS AND POSTGRADUATE STUDIES

Dr. Rund A. Hammoudi
DIRECTOR OF THE INTERNATIONAL RELATIONS OFFICE

Dr. Ismail Amin Ali
LECTURER / ELECTRICAL ENGINEERING – ELECTRONIC SYSTEMS

Dr. Sarhat Mustafa Adam
DIRECTOR OF THE QUALITY ASSURANCE DIRECTORATE

Mr. Amad Ayad Mohammed
DEPUTY DIRECTOR OF THE INTERNATIONAL RELATIONS OFFICE

زانكۆی هەڵەبجە
زانكۆیەكی حكومییە و لە ساڵی 2011 لە پارێزگای هەڵەبجە دامەزرا. زانكۆی هەڵەبجە چوار بەرنامەی خوێندنی باڵا و بیست و سێ بەرنامەی خوێندنی زانكۆیی هەیە كە بەسەر شەش كۆلێژی سەربە و زانكۆیە بەم شێوەیە دابەشبوون: كۆلێژی زانست، بەشە مرۆییەكان، پەروەردەی بنەڕەتی، پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان، یاسا و كارگێڕی، پەروەردەی شارەزوور و بەشی ئەندازیاری. زانكۆی هەڵەبجە دوو كەمپەسی هەیە، سەرەكییەكەیان دەكەوێتە رۆخی پارێزگای هەڵەبجە لە نزیك گوندی عەبابەیلێ. كەمپەسەكەی تر لاوەكیە و دەكەوێتە قەزای شارەزوور. د. مەهاباد كامیل عبدالله سەرۆكی ئێستای زانكۆی هەڵەبجەیە.

Our Team

Dr. Mahabad Kamil Abdullah
PRESIDENT

Dr. Barzan Hadi Hama Karim
HEAD OF IRO

Aram Mohammed Amin Qadir
DIRECTOR OF QUALITY ASSURANCE

Arian Ali Hamid
DIRECTOR OF POSTGRADUATE STUDIES

زانكۆی پۆلی تەكنیكیی دهۆك
زانكۆیەكی تەكنیكییە و دەكەوێتە هەرێمی كوردستانی عێراق. وەكو زانكۆیەكی حكومی خاوەن چەندین كەمپەسه‌. زانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆك هەشت پەیمانگەی تەكنیكی هەیە لەگەڵ شەش كۆلێژی تەكنیكی كە دەكەونە حەوت قەزای سەربە پارێزگای دهۆك. هەر یەك لەمانە كۆمەڵگایەكی بێهاوتای هەیە و پێویستییە ناوخۆییەكانی گەشەپێدانی ئەو شوێنە دابیندەكات لە رووی ئابووری، كۆمەڵایەتی، كلتوری و ژینگەوە. زانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆك كە لە ساڵی 2012 دامەزراوە و رەگ و ریشەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كۆنترین پەیمانگەی ئەكادیمی لە دهۆك كە لە ساڵی 1988 بە ناوی پەیمانگەی تەكنیكی دهۆك دامەزراوە، كە لەو كاتەوە تاكو ئێستا 34796 خوێندكاری پێگەیاندووە. زانكۆكە كۆمەڵەیەكی فراوانی پڕۆگرامی خوێندن پێشكەشدەكات كە خوێندكار دەبەن بەرەو بەدەستهێنانی بڕوانامەی دبلۆم (بڕوانامەی دبلۆمی زانكۆیی)، بەكالۆریۆسی زانستی و بڕوانامەكانی  خوێندنی باڵا. پڕۆگرامەكانی خوێندنی كۆڕسەكان لەژێر سەرپەرشتیی دڵنیایی جۆری دانراون، ئەمەش بەهۆی تەبەنیكردنی پڕۆسەی بۆلۆنیا و سیستەمی ECTS. بەرنامەكان بەشێوەیەك داڕێژراون كە ستراتیژی حكومەت و پێداویستیی بازاڕ دەهێننەدی. زانكۆكە پلانێكی ستراتیژی داناوە ئەمەش وەكو وەڵامدانەوە و بەدەمەوچوونی دەسەڵاتی نیشتمانی بۆ هەڵسەنگاندن و متمانەدان بە بڕوانامە نێودەوڵەتییەكان.

Our Team

Asst. Prof. Dr. Aree Adel Abdulqader
PRESIDENT

Asst. Prof. Dr. Zeerak Azizkhan Ahmed
FACULTY MEMBER

Masood Abdulkareem Abdulrahman

Ass.Prof.Dr. Masood Abdulkareem Abdulrahman
DEAN OF COLLEGE OF HEALTH AND MEDICAL TECHNOLOGY

Prof. Dr. Siddeeq Yousif Ameen
QUALITY ASSURANCE EXPERT

Karzan Awni Abduljabbar
DIRECTOR OF QUALITY ASSURANCE

زانكۆی گەرمیان
دامەزراوەیەكی حكومییە و لە ساڵی 2010 لە هەرێمی كوردستانی عێراق دامەزراوە. ئەم زانكۆیە دەكەوێتە شارەكانی كەلار، خانەقین و كفری. كەلار چەقی كەمپەسی سەرەكی و سەرۆكایەتیی زانكۆكەی لێیە. زانكۆی گەرمیان 30 بەشی هەیە، دووانیان لەگەڵ نوسینگەی سەرۆكی زانكۆن و ئەوانی تر پەرش و بڵاون بەسەر 8 كۆلێژدا. لە ئێستادا، زانكۆكە بڕوانامەی خوێندنی بەكەلۆریۆس و خوێندنی باڵا پێشكەشدەكات لە هەردوو خوێندنی بەیانیان و ئێواران. زانكۆی گەرمیان بەرزخوازی ئەوەی هەیە كە ببێتە دامەزراوەیەكی پێشەنگ لە پسپۆڕییە زانستییەكان بۆ دروستكردنی داهاتوویەكی بەردەوام لە ناوچەكەدا.

Our Team

Prof. Dr. Farhad Qadir Zand
PRESIDENT OF THE UNIVERSITY OF GARMIAN

Assist. Prof. Dr. Ahmed Mohammed Omer-Bali
DIRECTOR OF INTERNATIONAL ACADEMIC RELATIONS AND MEDIA

Dr. Ahmed Rashid Tarkhany
DIRECTOR OF QUALITY ASSURANCE

Ms. Drivan Jalal Bajalan
EXTERNAL RELATIONS COORDINATOR

زانكۆی زاخۆ
یەكێكە لە دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا لە حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق، هەروەها یەكێكە لە پێشەنگە ناوخۆییە سەرەكییەكان لە بواری گەشەپێدانی زانیاری، توێژینەوەی زانستی و پەروەردەی زانكۆیی. زانكۆی زاخۆ دامەزراوەیەكی حكومییە و دەكەوێتە قه‌زای زاخۆ، پارێزگای دهۆك، باكووری كوردستانی عێراق و، لە 8ی تەمووزی 2010 وەكو زانكۆیەكی سەربەخۆ لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دامەزرا. دیدی زانكۆی زاخۆ بریتیە لە بەدیهێنانی نایابیی زانستی، رەفتاری و مەعریفی بۆ كۆمەڵگا لەپێناو بەرەوپێشچوونێكی تەواو و بەردەوام. زیاد لەمەش، لەوەتەی خوێندنی ئەكادیمی ساڵی (2017-2018)ەوە، زانكۆی زاخۆ تەبەنی پڕۆسەی بۆلۆنیای كردووە و جێبه‌جێیده‌كات.

Our Team

Prof. Dr. Yaseen T. Mustafa
VICE PRESIDENT FOR SCIENTIFIC & POSTGRADUATE AFFAIRS

Dr. Dler Adil Jameel
DIRECTOR OF QUALITY ASSURANCE

Asst. Prof. Dr. Karwan Jacksi
VICE PRESIDENT FOR STUDENTS AFFAIRS

Dr. Ismael Ali Ali
ICT AND STATISTICS CENTER

Mr. Dlofan Ameen Salman
ACADEMIC STAFF

Mr. Islam Salih Taha
ACADEMIC STAFF

زانكۆی چەرمۆ
شوێنێكە بۆ فێربوون – دیالۆگ و دەربڕین و گوتار و بەشداری لە زانست و كۆمەڵگا. زانكۆی چەرمۆ كۆمەڵگایەكی پڕ لە ووزەیە و تیایدا خوێندكار رۆڵی سەرەكی دەبینێت لە پڕۆسەی فێربووندا لە هەرێمی كوردستان-عێراق. زانكۆی چەرمۆ داوا لە خوێندكارەكانی دەكات هەموو رۆژ پێشبكەون. چەرمۆ نوێترین زانكۆی حكومییە كە لە هەرێمی كوردستانی عێراق دامەزرابێت كە لە 8ی كانونی یەكەمی (2014) بوو. ئەم زانكۆیە بە یەكێك لەو زانكۆیانە دادەنرێت كە زۆر بەخێرایی گەشەیانكردووە لە هەرێمی كوردستان. كەمپەسی سەرەكیی زانكۆكە دەكەوێتە بانی مەقان كە بەسەر شاری چەمچەماڵدا دەڕوانێت و بەشێكی زۆر بیناكانی زانكۆكە، كتێبخانە و كافتریا و بەشێكی زۆر شوێنی نیشتەجێبوونی خوێندكاران پێكدێنێت كە دەكەێتە شارەكەوە. باڵەخانەی نوێی سەرۆكایەتیی زانكۆ لەژێر دروستكردن دایە و بەتەنیشت كەمپەسی سەرەكییەوەیە. زانكۆی چەرمۆ به‌ یه‌كێك له‌ باشترین زانكۆكان داده‌نرێت له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق. چه‌رمۆ یه‌كێك بوو له‌و زانكۆیانه‌ی یه‌كه‌مانه‌ی كه‌ پێشه‌نگ بوو له‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا. له‌وه‌ته‌ی بووین به‌ زانكۆ، ره‌گ و ریشه‌مان له‌ كوردستان داكوتاوه‌، ‌په‌روه‌رده‌ و فێركردنێكی پیشه‌یی و كرداری پێشكه‌ش به‌ هه‌موو خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.

Our Team

Professor Dr. Salah Saeed
PRESIDENT OF CHARMO UNIVERSITY

Dr. Pshtiwan Faraj Mohammed
DIRECTOR OF INTERNATIONAL RELATIONS OFFICE

Luma Abbas Munir
STAFF MEMBER OF INTERNATIONAL RELATIONS OFFICE

Samahr Emad Ali Hassan
STAFF MEMBER OF INTERNATIONAL RELATIONS OFFICE

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی-حكومه‌تی هه‌رێمی
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و لایه‌نه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا ده‌كات له‌ هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ستراتیژ داده‌نێت بۆ رێكخستنی پڕۆسه‌ی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستیی ناوخۆیی.

Our Team

Dr. Mohammed Hussein Ahmed
HEAD OF THE APPARATUS OF SUPERVISION AND QUALITY ASSURANCE

Dr. Hawkar Rashid Arab
DIRECTOR OF QUALITY ASSURANCE AND ACCREDITATION