له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌پڕایز – “به‌ڕێوه‌بردن، كواڵێتی، به‌رپرسیاریه‌تی: پڕۆسه‌یه‌كی ئه‌زموونی چاكسازییه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق،” به‌دوای لایه‌نێك ده‌گه‌ڕێین وه‌كو هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ده‌ره‌كی.
ئامانجی سه‌ره‌كیی پڕۆژه‌كه بریتیه له پاڵپشتیكردنی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستانی عیراق تا وایانلێبكرێت كه بتوانن چوارچێوه‌یه‌كی مۆدێرنی به‌ڕێوه‌بردن دابمه‌زرێنن له‌رێگای ته‌به‌نیكردن و جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا. پڕۆژه‌كه پاڵپشتیی دارایی ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ئیراسموس+ CBHEی سه‌ربه یه‌كێتیی ئه‌وروپا له رێككه‌وتننامه‌ی به‌خشین ژماره 618781-EPP-1-2020-1-IT-EPPKA2-CBHE-SP كه ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت (15ی كانونی دووه‌می 2021- 14ی كانونی دووه‌می 2024).
وه‌سف و مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه لێره به‌رده‌سته.
داواكارییه‌كان ده‌بێت به زمانی ئینگلیزی پێشكه‌شبكرێن تا به‌رواری 10ی حوزه‌یرانی 2021 له‌ڕێگای ئیمێڵی uni-med@pec.it