١. بەخێرهاتن و پێشکەشکردنی MOOC بە ئۆنڵاین
لە ڕۆژی پێنج شەممە (١/١٢/٢٠٢٢) ناساندنێکی گشتی بۆ خولی ڕاهێنانەکە ڕێکخرا بوو، کە تیایدا زانکۆی مورسیا وەک ڕێکخەری پاکێجی کاری چوارەم بەشداربووانی ئاشناکرد بە پلانی ڕاهێنان، دەرئەنجامەکانی فێربوون، و هەروەها ڕێنماییەکانی چۆنیەتی بەشداریکردن لە خولەکەدا پێشکەش بە بەشداربووان کرد(هەم لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنان و داخڵبوون بە پلاتفۆرمە ئۆنڵاینەکە و هەم لەسەر باشترین سوودوەرگرتن لە سەرچاوەکان).
٢. وانە هاوکاتەکان: خولێک لە وێبیناری ڕاهێنان (حەفتەی جارێک)
بەرنامەی کاتەکانی خولەکە:
- – هەموو سێ شەممەیەک بۆ شەش حەفتە.
- – کاتی کوردستان: (١٢:٠٠ ی نیوەڕۆ)، کاتی پیزا و ئۆسلۆ و مورسیا: (١٠:٠٠ ی بەیانی)، کاتی ئیڤۆرا: (٩:٠٠) ی بەیانی.
- – ماوەی هەر دانیشتنێکی ئۆنلاین : یەک کاتژمێر و نیو ( بە کاتی پرسیارکردن و مشتومڕەوە).

٣. بابەتە تەواوکارییەکان (چالاکی، خوێندنەوە، ڤیدیۆ، لینکی لاپەڕەکانی وێب، هتد.)
بابەتی زیاتر پێشکەش بە ڕاهێنراوان کرا لەوانە خوێندنەوە، لیستێک لە سەرچاوە پێشنیارکراوەکان بۆ ڕاوێژکاری،PPT ی ڕاهێنانەکە، هەندێ حەپی ڤیدیۆیی دەربارەی بابەتی زۆر تایبەت. سەرجاوەکان بریتین لە سەرچاوەی پەروەردەیی کراوە، بابەتی پرۆژەکانی تری ئەوروپی، بابەتی پەرەپێدراوی تایبەت بە ڕاهێنانەکە و سەرچاوەکانی ڕاهێنانی نێودەوڵەتی.
٤. گفتوگۆی ئۆنڵاین:
ئامانجی گفتوگۆکان بۆ ڕێکخستنی ساتەکانی دیالۆگە لە نێوان زانکۆ کوردییەکان و زانکۆ ئەوروپییەکان، هەروەها لە نێوان خودی هاوبەشە کوردییەکاندا. گفتوگۆ ئۆنڵاینەکان سەرنجی خستە سەر بابەتە لاوەکییە سەرەکییەکانی هەر مۆدڵێک، لەگەڵ مەودای وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ڕاهێنراوان، پێشکەشکردنی ڕوونکردنەوە و قووڵکردنەوەی کەیسەکان و نمونەی ژیانی ڕاستەقینە. ئەم دانیشتنانەی پرسیار و وەڵامەکان لە سێ کاتی بەرنامە بۆ داڕێژراودا بوو: ٧/٢/٢٠٢٣، ٢٣/٢/٢٠٢٣، ٧/٣/٢٠٢٣.
بۆ ئاسانکردنی پرۆسەکە، لە کۆتایی هەر مۆدڵێکدا هاوکارە کوردەکان پرسیار و گومانەکانیان لەگەڵ ئەو پرسانەی کە پێویستیان بە ڕوونکردنەوە بوو کۆکردەوە.

٥. هەڵسەنگاندن:
لە کۆتایی هەر مۆدڵێکدا ڕاپرسییەکانی هەڵسەنگاندن پێشکەشکرا. سەڕەرای ئەوەش هەڵسەنگاندنێکی گشتی بۆ خولەکە ئەنجام دەدرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە توانای MOOC بۆ بەشداریکردن لە ئامانجەکانی پرۆژەکە و پلانی بەردەوامیی زانکۆ کوردییەکان بۆ ڕاهێنانەکە. ئەنجامەکانی هەڵسەنگاندنەکە لە ڕاپۆرتەکەدا خراوەتە ڕوو کە لێرەدا بەردەستە.
وێنەکان







