پڕۆژه‌كه‌

ناونیشانی پڕۆژه‌: ئه‌پڕایز "APPRAIS" به‌ڕێوه‌بردن، كواڵیتی، به‌رپرسیارییه‌تی: پڕۆسه‌یه‌كی ئه‌زموونیی چاكسازییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق.

پڕۆگرام: كۆمیسیۆنی ئه‌وروپی، ئیراسمەس+، بنیاتنانی تواناكان له‌ بواری خوێندنی باڵا. پڕۆژه‌كه‌ به‌ پاڵپشتیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا پاڵپشتیی دارایی بۆ كراوه.‌
ماوه‌ی پڕۆژه‌: له‌ 15ی كانوونی دووه‌می 2021 تاكو 14ی كانوونی دووه‌می (2024).

ئامانجه‌ گشتییه‌كانی پڕۆژه‌كه‌

بەشێوەیەکی گشتی ئامانجی ئه‌پڕایز بریتیه‌ له‌ بنیاتنان و به‌ مۆدێرنكردنی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای هاریكاری و هەماهەنگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ ئه‌وروپییه‌كان. له‌میانه‌ی ئه‌م پڕۆژەیەدا، ته‌ركیزی تایبه‌ت ده‌خرێته‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ پلاندانی ستراتیژی، دڵنیایی جۆری و جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا “Bologna”.
پێدانی سیمای دامه‌زراوه‌یی به جێبه‌جێكردنی كار و رێكاره‌كانی بەڕێوەبردنێکی باش له‌ دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به‌ واتای بەهێزکردن و چەسپاندنی ئه‌م به‌ها دامه‌زراوه‌ییانەی وەک، ئازادی له‌ بڕیاردان، به‌رپرسیاری، به‌شداری، دڵنیایی جۆری و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردن، دێت، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیسته‌مێكی به‌ڕێوه‌بردن كه‌ به‌باشی دانرابێت. پڕۆژه‌كه‌ به‌شدارده‌بێت له‌ په‌ره‌پێدان و به‌ مۆدێرنكردنی كه‌رتی خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق، هه‌روه‌ها پشتگیریی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا ده‌كات له‌وه‌ی ستانده‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان تیادا بێته‌دی و كارمه‌ندانی زانكۆكان توانادار ده‌كات له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر گۆڕانكارییه‌كان بەڕێوەببەن و جێبه‌جێیان بكه‌ن.

ئامانجە تایبەتەکانی پڕۆژەکە

بيرۆكه‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌پڕایز “APPRAIS” ‌ له‌ ویستی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه بۆ باشتركردن و په‌ره‌پێدانی سیسته‌می خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هانی زانکۆکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق داوه‌ كه‌  پەیڕەوی مۆدێلی خوێندنی باڵای ئه‌وروپی بكه‌ن و جێبه‌جێی بكه‌ن، به‌مه‌ش پاڵپشتی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا ده‌كات. هەروەها ئامانجه تایبەتەکانی پڕۆژه‌كه‌ بریتین له‌:
په‌ره‌پێدانی بەڕێوەبردنێکی باش، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای به‌هێزكردنی پێناسە و په‌ره‌پێدانی زیاتری نه‌خشه‌ڕێگای دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا.
باشتركردنی تواناكانی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له‌ رووی میكانیزمه‌كانی دڵنیایی جۆری، پلاندانی ستراتیژی و كار و رێكاره‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و به‌رپرسیاریەتی.
پاڵپشتیكردنی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا له‌نێو دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌ڕێگای باشتركردنی زانیاریی له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و داننان به‌ بڕوانامه‌كان و گواستنه‌وه‌ی فێربوون.
جێبه‌جێكردنی چاكسازیی زانكۆیی له‌ ڕێگای ئه‌نجامدانی به‌ڕێوه‌بردنی باش و پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا له‌ هه‌ریه‌ك له‌ دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگای  دیاریكردن  پلانی دامه‌زراوه‌یی كار و په‌سه‌ندكردنی.

ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌كییه‌ پێشبینكراوه‌كان

4. هێنانه‌دی پێشكه‌وتووترین سیستەمی به‌ڕێوه‌بردن و دڵنیایی جۆری له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
5. پەرەپێدانی نه‌خشه‌ڕێگای زانكۆیی بۆ كارگێڕییه‌كی باشتری زانكۆیی و جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا له‌ دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
6.پەرەپێدانی لێهاتووییە پێشكه‌وتووەکان بۆ 56 سه‌ركرده‌ی زانكۆیی وەک (سه‌رۆكی زانكۆ، جێگری سه‌رۆكی زانكۆ، سه‌رۆكه‌كانی IRO و به‌رپرسانی دڵنیایی جۆری) سەبارەت بە پلاندانانی ستراتیژی، دڵنیایی جۆری و هه‌ڵسه‌نگاندن و دانپیانانی بڕوانامه‌كانی خوێندن.
1. پەرەپێدانی لێهاتووییە ته‌واوەکان بۆ 80 لە كارمه‌ندانی به‌شە كارگێڕیەکان سه‌باره‌ت به‌ كارگێڕیی زانكۆیی، دڵنیایی جۆری و ستراتیژه‌كانی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردن.
2.سوودمه‌ندبوونی 160 كارمه‌ندی تری زانكۆیی (20 كارمه‌ند له‌ هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی خوێندنی باڵا) له‌ڕێگای به‌شداریپێكردنیان له‌ پڕۆگرامی دامه‌زراوه‌یی راهێنانی راهێنراون “ToT” له‌میانه‌ی قۆناغی شیاندن.
3. 8 پلانی ستراتیژیی دامه‌زراوه‌یی هاوبەش كه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پەسەندیان دەکات و دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵاش له‌ كوردستان جێبه‌جێیان دەکەن.
ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ڕۆڵی گرنگی دەبێت له‌ بەرەوپێشبردنی هاریكاریی لە نێوان یه‌كێتیی ئه‌وروپا و هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای پێكهێنانی تیمێك لە هاوبه‌شان لە هەرێمی کوردستان و ئەوڕوپا كه‌ تیمێكی پابه‌ند و پیشه‌یی ده‌بێت و له‌ڕێگایه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆ له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه‌ كارده‌كه‌ن له‌چوارچێوه‌ی پابه‌ندییه‌كی به‌ردەوامیی به‌هێز کە ماوه‌ی سێ ساڵ دەخایەنێت. کە ئه‌مه‌ش خۆی لە خۆیدا هانی فێربوون  و ئاڵوگۆڕكردنی مۆدێڵ و کرداری باش لە نێوان سەرجەم هاوبەشەکان دەدات  له‌نێوانیشیاندا (نزیکبوونەوەی خۆبه‌خشانه‌ له‌گه‌ڵ گەشەسەندنەکانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ بواری خوێندنی باڵادا)، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای زیادكردنی زانیاریی سه‌ركرده‌كانی خوێندنی باڵا و ستافی زانكۆكان به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ گەشەسەندنەکانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ بواری خوێندنی باڵادا، هه‌روه‌ها ئه‌م كاره‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هۆشیاریی كلتوری و له‌یه‌كگه‌یشتن له‌نێوان كۆمه‌ڵگاكانی خوێندنی باڵا.