لە چوارچێوەی پرۆژەی APPRAISدا، بانگهێشتی کەسانی ئەکادیمی، توێژەران و شارەزایان دەکەین بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوە و بەشداری پێکردنی لە بڵاوکراوەی APPRAIS دا. لیژنەیەکی پێداچوونەوە لە نوێنەرانی دامەزراوە هاوبەشەکان پێکهاتووە، کە بەرپەرسن لە هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکان و پێشکەشکردنی کورتەیەکی بڵاوکراوەکە. بڵاوکراوەی APPRAIS بەشدار دەبێت لە ناساندن و دەرئەنجامەکانی پرۆژەکە.
ڕێکەوتی دەستپێکردن بۆ بانگهێشتننامەی توێژینەوەکان: ٢١/١٢/٢٠٢٣
ڕێنماییەکانی پێشکەشکردنی توێژینەوەکان:
- درێژی توێژینەوەکە: ٥٠٠٠ ووشە بەلایەنی کەمەوە بە سەرچاوەکانەوە.
- ناونیشان، پوختە، ووشە سەرەکییەکان: پێویستە گشت توێژینەوە پێشکەشکراوەکان ئەمانە لەخۆ بگرن ناونیشانێک، پوختەیەک کە لە ١٥٠ ووشە زیاتر نەبێت، لیستێکی پێنج ووشەیی کە بتوانرێت لە لایەن خوێنەران یان توێژەرانەوە بەکاربهێنرێت بۆ مەبەستی دۆزینەوەی بابەتی بڵاوکراوەکە. ئەم زانیارییانە دەبێت لە لاپەڕەی یەکەمی دۆکیومێنتە پێشکەشکراوەکەدا دەربکەون.
- نووسەرەکان: پێویستە گشت توێژینەوە پێشکەشکراوەکان ناوی نووسەرەکان، ناونیشانی نووسەرەکان و دامەزراوەکان لە خۆبگرێت.
- پوختە
- ناسناندن (ناوەڕۆک و ئامانجی توێژینەوەکە)
- شێوازەکان (چۆن توێژینەوەکەت ئەنجامداوە)
- دەرئەنجامە سەرەکییەکان (پێشکەشکردنی بێ لایەنەی لەو توێژینەوەیەی کە بۆت دەرکەوتووە)
- گفتوگۆکردن (ئەنجامەکانت مانای چییە، لێکدانەوە لە چوارچێوەی کێشە گەورەکەدا)
- سەرچاوەکان
- فۆنت: Times New Roman ، 12 pt، ناونیشانەکان بە Bold دەربکەون، سەردێڕەکان بە لاری- italics، سیستەمی ژمارەکردنی (2,2.1, 2.2.3) بەکاربهێنن بۆ ئاماژە دان بە ئاستی سەردێڕەکان.
- دووری نێوان دێڕەکان: دوو دووری- double-spaced
- پەراوێزەکان: ١ ئینج لە هەر لایەکی لاپەڕەکەوە
- ژمارەی لاپەڕەکان: لە ناوەڕاستی پەراوێزی خوارەوە
- سەرچاوەکان بە ستایلی APA بنووسرێن: https://apastyle.apa.org/
بابەتەکان
ئەمانە بابەتە پێشنیارکراوەکانن بۆ توێژینەوەکان:- بەشداریکردنی خوێندکاران، شێوازی هەڵسەنگاندنی پرۆگرامەکان بە پێی پرۆسەی بۆڵۆنیا.
- ئەرکی سێیەم ( زانکۆ و کۆمەڵگا).
- جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆڵۆنیا لە زانکۆ کوردییەکاندا.
- بەڕێوەبردنی باش، سەربەخۆیی و پلاندانانی ستراتیژی: پێکهاتە سەرەکییەکان بۆ گەشەپێدانی دامەزراوەیی.
- لایەنە کەلتورییەکانی دڵنیایی جۆری لە دامەزراوە پەروەردەییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.
- زیادکردنی دامەزراندن لە ڕێگەی جموجۆڵی فێربوونەوە: توێژینەوەیەک لە دیدگای خوێندکارانی پێشووەوە.
- پرۆسەی بۆڵۆنیا وەک هاندەرێک بۆ بە نێودەوڵەتیکردن.
مافی چاپکردن
پێویستە گشت توێژینەوە پێشکەشکراوەکان لە هیچ شوێنێکی تردا بڵاونەکرابنەوە. گشت توێژینەوە قبوڵکراوەکان بڵاودەکرێنەوە بە پێی مەرجەکانی Creative Commons Attribution-NonCommercial-Noderivates 4.0 License. نووسەران مافی پاراستنی چاپکردنی کارەکانیان هەیە. بەکارهێنەران دەتوانن توێژینەوەکان بە هەر میدیایەک یان فۆرماتێک بۆ مەبەستی نابازرگانی بخوێننەوە و کۆپی بکەن و دابەشی بکەن. بەکارهێنەران ڕێگەیان پێنادرێت ڕیمیکس، گۆڕین یان لەسەر بابەتەکانی بڵاوکراوەکە بنیات بنێن. بڵاوکراوەی کۆتایی بڵاودەکرێتەوە لە Zenodo و DOI بۆ دیاری دەکرێت. بڵاوکردنەوە لە گۆڤارە زانستییەکان: ئەو توێژینەوانەی کە کۆکراونەتەوە بۆ مەبەستی زانستی نین. بڵاوکراوەی APPRAIS بڵاوکراوەیەکی سەربەخۆیە. بەڵام ئەو توێژینەوە کۆکراوانە دواتر پێشکەش بە گۆڤارە زانستییە هەڵبژێردراوەکان دەکرێن، بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری بەردەوامبوون لە بڵاوکراوەیەکی زانستی، بەو پێیەی هەموو پێوەر و ڕێنماییەکان لەگەڵ ئەو شتانەدا یەکدەگرنەوە کە بە زۆری لە لایەن گۆڤارە زانستییەکانەوە داوا دەکرێن.پێوانەکانی هەڵسەنگاندن
هەر توێژینەوەیەک لە لایەن سێ ئەندامی لیژنەی پێداچوونەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. هەر ئەندامێک نمرەیەک بۆ هەر پێوەرێک دەدات. کۆی نمرەکان دیاری دەکات کە ئایا توێژینەوەکە وەک خۆی قبوڵ کراوە بۆ بڵاوکردنەوە، توێژینەوەکە قبوڵ کراوە بەڵام پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە، یان رەتکراوەتەوە. هەڵسەنگاندن لەسەر ئەم بنەمایانە دەبن:- کوالێتی گشتی توێژینەوەکە
- شەفافیەت و یەکگرتوویی
- پەیوەندیدار
- ڕەسەنایەتی
- سوودە گرنگەکان/ بەهای زیادکراوی توێژینەوەکە