Reposting of the article of Gilgamesh Nabeel on Al-Fanar Media, 1 Feb 2022 (link to the original article)

به‌رپرسانی زانكۆكان له ئه‌وروپا و كوردستانی عێراق له هه‌ولێر له مانگی تشرینی دووه‌م كۆبوونه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ باشتركردنی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان. (وێنه‌كان گیراون له‌لایه‌ن: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، هه‌رێمی كوردستانی عێراق)
به‌رپرسانی زانكۆكانی كوردستان و ئەوروپا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی رووبه‌ڕوویان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی سێ ساڵیدا ئه‌نجامدا بۆ باشتركردنی خوێندنی باڵا له كوردستانی عێراق.
ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كان له رۆژانی 29 و 30ی تشرینی دووه‌م له هه‌ولێری پایته‌خت. ئه‌م كۆبوونه‌وانه به‌شداربووانی له پڕۆژه‌ی ئهپڕایزدا كۆكرده‌وه، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتیی زانكۆكانی ناوچه‌ی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاسته‌وه “UNIMED” له سه‌ره‌تای ساڵی رابردووه‌وه كرایه‌وه.
یونیمێد رێكخراوێكه باره‌گاكه‌ی له رۆمایه و 140 زانكۆ له 23 وڵات له خۆده‌گرێت. ئه‌م رێكخراوه پڕۆژه‌ی ئه‌پڕایز وه‌كو مۆدێڵێك ده‌بینێت بۆ چاكسازی له زانكۆكان له به‌شه‌كانی تری عێراق.
ئه‌ندامانی ستافی هه‌شت زانكۆی هه‌رێمی كوردستان (زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، زانكۆی سلێمانی، زانكۆی دهۆك، زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، زانكۆی پۆلیتهكنیكیی دهۆك، زانكۆی گه‌رمیان، زانكۆی زاخۆ و زانكۆی چه‌رمۆ) له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان له زانكۆكانی وڵاتانی ئیتاڵیا، نه‌رویژ، ئیسپانیا و پورتوگال كۆبوونه‌وه.
“به هۆی ده‌گمه‌ن ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ستافه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌م سه‌ردانه زانستییانه بۆ یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌های سهرباركراو ده‌نوێنێت بۆ ژیانی پیشه‌ییان و ده‌بنه‌هۆی بینینی سیسستهمێكی جیاواز له‌وه‌ی خۆیان”
سه‌ڵاح سه‌عید، سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رمۆ، له سلێمانی، كوردستانی عێراق.
كۆبوونه‌وه و كۆنفڕانسه‌كانی پێشوو به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین و له‌ڕێگای ئینته‌رنێت به‌ڕێوه‌چوون به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و ئه‌و كاتانه‌ی كه كه‌ره‌نتینه به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ ده‌سه‌پێنران.
“یونیمێد و نوێنه‌رانی زانكۆكانی كوردستان و ئه‌وروپا له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه بۆ ئاڵ‌وگۆڕكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی یه‌كه‌م ساڵی كاركردن،” سه‌ڵاح سه‌عید، سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رمۆ، له سلێمانی، كوردستانی عێراق بۆ میدیای ئهلفهنار وایگوت.
به مۆدێرنكردنی به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زاروه‌یی
ئامانجی پڕۆژه‌ی ئه‌پڕایز بریتیه‌له دووباره بنیاتنانه‌وه و به مۆدێرنكردنی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای جه‌ختكردن له‌سه‌ر پلاندانانی ستراتیژی، دڵنیایی جۆری و جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا.
پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا زنجیره‌یه‌ك رێككه‌وتنه له‌نێوان 49 وڵاتی ئه‌ندام له ناوچه‌ی ئه‌وروپی بۆ خوێندی باڵا بۆ دڵنیابوون له توانای به‌راوردكاری له ستانده‌ره‌كانی خوێندنی باڵا و به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ڵسه‌نگادن و داننان به بڕوانامه‌كان و گواستنه‌وه‌ی فێربوون و خوێندن.
به‌گوێره‌ی محمد حوسێن ئه‌حمه‌د له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كوردستانی عێراق، پڕۆژه‌ی ئه‌پڕایز به‌شێكه له پڕۆژه‌یه‌كی نوێ له چاكسازیی ریشه‌یی كه وه‌زاره‌ت له حه‌وت ساڵی رابردوو تهبهنیكردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵه‌نگارییه‌كانی جیهانگیری “عه‌وله‌مه”.
ئه‌حمه‌د كه سه‌رۆكی ده‌زگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆرییه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پڕۆژه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه وه‌سفكرد “هه‌لێكه بۆ دروستكردنی هاوبه‌شیی ئه‌كادیمی له‌گه‌ڵ زانكۆ كواڵێتیی به‌رزه‌كان له ئه‌وروپا”. ئه‌و گوتی ئامانجه‌كه بریتی بوو له “گواستنه‌وه‌ی پێشكه‌وتنی ئه‌كادیمی زانكۆ ئه‌وروپییه‌كان بۆ زانكۆكانی كوردستان، به‌تایبه‌تی له‌ڕێگای جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا، دڵنیایی جۆری و به‌ڕێوه‌بردنی باش”.
سیلڤیا مارچیۆنی به‌ڕێوبه‌ری پڕۆژه له یونیمێد “UNIMED” پێیوایه كه هێنانی كار و رێكاره‌كانی به‌ڕێوه‌بردنێكی باش بۆ خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان واته جێبه‌جێكردنی به‌ها دامه‌زراوه‌ییه‌كانی وه‌كو: ئازادی له بڕیاردان، به‌رپرسیاریه‌تی، به‌شداری و دڵنیایی جۆری.
ئه‌و گوتی كه “پڕۆژه‌كه بهشداریدهكات له به مۆدێرنكردنی سیسته‌می خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا بۆئه‌وه‌ی ستانده‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان تێدا بێته‌دی،” هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كه ” ستافی كارمه‌ندانی زانكۆ تواناداردهكات تا به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر گۆڕانكارییه‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن و جێبه‌جێیان بكه‌ن.”

مارچینۆ ئه‌وه‌شی سه‌رباركرد كه پڕۆژه‌ی ئه‌پڕایز شان به شان ده‌ڕوات له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاكسازیكردن له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی زانكۆكان.
Jawhar Fattah Saeed, a former president of Salahaddin University, in Erbil, said that the project would strengthen the monitoring of universities.
Ridha Hassan Hussein, president of the University of Sulaimani, in Sulaymaniyah, said he hoped Apprais would “improve strategic planning and implement well-structured management systems”.
هاریكاریی داهاتوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا
هه‌رێمی كوردستان به راده‌یه‌كی زۆر له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنیانه رزگاری بوو كه داگیركردنی عێراق له ساڵی 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه هاتنه‌كایه‌وه، هه‌روه‌ها له‌و ململانێیه‌ش كه له‌دوای ئه‌و داگیركارییه دروستبوو.
راوێژكاریی یونیمێد له‌گه‌ڵ زانكۆ خۆماڵییه‌كان دروستبوو، به‌ڵام، ئه‌وان تووشی گرفتێكی تر بوونه‌وه له پرسی هاوتاكردنی بڕوانامه‌كان، گواستنه‌وه‌ی پڕۆفیسۆره‌كان بۆ زانكۆ ئه‌وروپییه‌كان و جێبه‌جێكردنی سیسته‌می یه‌كگرتوو بۆ داننان به بڕوانامه‌ی زانكۆ ئه‌وروپییه‌كان، رێگای ستانده‌ر بۆ بهراوردركردن و هاوتاكردنی بڕوانامه ئه‌كادیمییه‌كانی ناوچه‌ی خوێندنی باڵای ئه‌وروپی.
مارچینۆ گوتی كه “هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه یونیمێد ئه‌م هه‌رێمه‌ی هه‌ڵبژارد بۆ پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی كه بتوانرێت جێبه‌جێبكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه دوای كۆتایی هاتنی پڕۆژه‌ی ئه‌پڕایز، ده‌توانرێت به ئاسانی بگوازرێته‌وه بۆ زانكۆ كوردییه‌كانی تری عیراق و زانكۆكانی تریش له به‌غدا یان به‌سڕا،”
“پڕۆژه‌كه بهشداریدهكات له به مۆدێرنكردنی سیسته‌می خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان و پاڵپشتیكردنی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا بۆئه‌وه‌ی ستانده‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان تێدا بێته‌دی،”
سیلڤیا مارچینۆ، به‌ڕێوبه‌ری پڕۆژه له یونیمێد.
سه‌ڵاح سه‌عید له زانكۆی چه‌رمۆ گوتی ده‌یان كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا و تیایاندا “جهختمانكردووهتهوه له‌سه‌ر پێویستییه‌كانی به‌شه‌كانی دڵنیایی جۆری، پڕۆسه‌ی راوهرگرتنمان ئه‌نجامدا له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی دروستكردنی بڕیار له زانكۆكانی كوردستان و ئه‌م ئهنجامانهشمان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان بهشداریپێكردووه”
ئه‌و ئه‌وه‌شی سه‌رباركرد كه ” به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی چه‌رمۆ بڕێكی زۆر یاسا و ته‌شریعاته‌كانی په‌یوه‌ست به خوێندنی باڵایان له كوردییه‌وه بۆ ئینگلیزی وه‌رگێڕاوه.”
مارچینۆ پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه 56 به‌رپرسی زانكۆ له (سه‌رۆك زانكۆ، جێگری سه‌رۆك زانكۆ، سه‌رۆكی به‌شه‌كانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌رپرسانی دڵنیایی جۆری) سوومه‌ند بن له راهێنانه‌كان له بواره‌كانی پلاندانانی ستراتیژی، دڵنیایی جۆری هه‌ڵسه‌نگاندن و داننان به بڕوانامه‌كان.
مارچینۆ گوتیشی كه پڕۆژه‌كه ” ده‌بێته‌هۆی زیادكردنی ئه‌زموون و شاره‌زایی 80 كارمه‌ندی ستافی كارگێڕی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی زانكۆیی، دڵنیایی جۆری و ستراتیژه‌كانی به نێودهوڵهتیكردن،” “زیاد له‌مه‌ش، 160 ستافی زانكۆ (20 كه‌س له هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك) سوودمه‌ند ده‌بن له راهێنانی دامه‌زراوه‌یی راهێنه‌ران.”
پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا
سه‌عید به‌تایبه‌ت زۆر دڵخۆشه بۆ ئه‌و به‌شه‌ی چه‌رمۆ رۆڵی تێدا بینی له میانه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا، كه بچوكترین و نوێترین زانكۆی حكومییه له كوردستان.
به‌شێك له هۆكاره‌كانی دیزاینكردنی بۆلۆنیا بۆ ئه‌وه بوو كه ناوچه‌ی خوێندنی باڵای ئه‌وروپی دابمه‌زرێنرێت. بۆ وڵاتانی ئه‌ندام، ئامانجی سه‌ره‌كی بریتیه له زیادكردنی گواستنه‌وه‌ی خوێندنكاران و كارمه‌ندان و ئاسانكردنی دامه‌زراندن.

زانكۆی چه‌رمۆ كه له ساڵی 2014 دامه‌زراوه له‌گه‌ڵ زانكۆی ئیڤۆرا له پورتوگال كارده‌كات. “ئێمه چه‌ندین راپرسی ئه‌نجامده‌ده‌ین له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا له كوردستان، رووبه‌ڕووی ئاڵهنگارییهكان ده‌بینه‌وه و چاره‌سه‌ری كه‌موكوڕییه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها پێداویستییه‌كانی باشتركردنیش دیاریده‌كه‌ین،” سه‌عید وایگوت.
حوسێن، له زانكۆی سلێمانی، گوتی كه جێبه‌جێكردنی سیسته‌می بۆلۆنیا و ECTS ئاسانكاری ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نگادن و هاوتاكردن و داننان به بڕوانامه‌كان. هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه “ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌بێته‌هۆی پاڵپشتیكردنی هه‌له‌كانی به‌شداری له پڕۆگرامه‌كانی گواستنه‌وه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئه‌وروپییه‌كان كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی هێنانه‌دی ئاڵوگۆڕی زیاتری خوێندكاران و كارمه‌ندان،”.
ده‌رفه‌ته‌كانی ئاڵۆگۆڕی
سه‌عید گوتی كه به‌ده‌ستهێنانی په‌روه‌رده‌ی كواڵێتیی به‌رز و كار و رێكاری داهێنكارانهی به‌ڕێوه‌بردن له‌لایه‌ن زانكۆ كوردییه‌كانه‌وه سه‌رنجی زیاتری خوێندكارانی نێوده‌وڵه‌تی راده‌كێشێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی كه هاریكاریی كوردی-ئه‌وروپی “فێربوونی ئاڵوگۆڕ و ئاڵوگۆڕیی كار و رێكاری باش به‌هێزده‌كات،”
“به هۆی ده‌گمه‌ن ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ستافه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌م سه‌ردانه زانستییانه بۆ یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌های سهرباركراو ده‌نوێنێت بۆ ژیانی پیشه‌ییان و ده‌بنه‌هۆی بینینی سیسستهمێكی جیاواز له‌وه‌ی خۆیان”.
ئه‌وان پێویستیان به راهێنانێكی كرداری به‌هێزتر هه‌یه ئه‌مه‌ش بۆ پێشخستنی كارامییه نه‌رمه‌كان له لایان، كه بریتین له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ره‌فتاری پێشه‌نگكاری و بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه. جه‌وهه‌ر سه‌عید گوتی كه ستافی فێركردنی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌شداریان كردووه له ۆركشۆپهكانی راهێنان و توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له زانكۆ ئه‌وروپییه‌كان.