میحوەرێکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی دڵنیایی لە خوێندنی باڵای کوردی: ٢٤ ستافی زانکۆ لە زانکۆ کوردییەکان ڕاهێنانیان پێکرا لەسەر نەرمە کاڵای APPRAIS بۆ دڵنیایی جۆری لە بواری توێژینەوە و ئەرکی سێیەم و خزمەتگوزاری خوێندکاران

لە چوارچێوەی پرۆژەی APPRAIS هەشت زانکۆی حکومی هەرێمی کوردستانی عێراق، بە رێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتن لەسەر پەرەپێدانی نەرمەکاڵایەکی تایبەت بۆ دڵنیای جۆری، بۆئەوەی ڕێگەبدرێت بە بەڕێوەبردنێکی وردتر و پیشەییتری ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەشدەکرێن لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی دڵنیایی جۆری زانکۆوە، بە گرنگیدانێکی تایبەت بە چالاکییەکانی توێژینەوە، خزمەتگوزارییەکان بۆ خوێندکاران و ڕۆڵی کۆمەڵایەتی زانکۆ.

نەرمەکاڵای APPRAIS- کە لە وەشانی ئەلفا بۆ پرۆژەکە پەرەی پێدراوە- چارەسەری جیاواز پێشکەش دەکات بۆ دابینکردنی ئامرازەکانی چاودێریکردنی جۆری توێژینەوەی ئەنجامەکان بۆ توێژەران، بەڕێوەبەران و هەڵسەنگێنەران، زیادکردنی بینینی نەرمەکاڵاکە.  هەروەها بۆ هەڵسەنگاندن و دڵنیابوون لە جۆری چالاکییەکانی ئەرکی سێیەم و خزمەتگوزارییەکانی خوێندکاران.

کاتێک نەرمە کاڵاکە بڵاوکرایەوە، ٢٤ ستافی زانکۆ لە هەشت دامەزراوەی خوێندنی باڵای کوردی بەشدارییان کرد لە ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژەدا (٢٤-٢٥ ی تەموزی ٢٠٢٣) کە لە لایەن زانکۆی سەڵاحەدین- هەولێرەوە میوانداری کرا، و ڕاهێنانەکە دەربارەی بەکارهێنانی ئەو نەرمە کاڵایە بوو. ڕاهێنانەکە لە لایەن کۆمپانیای Awrosoft پێشکەشکرا کە کۆمپانیایەکی کوردییە و نەرمە کاڵاکەی بەرهەم هێناوە، و ئامانجی پێشکەشکردنی ڕێنمایی و پشتگیرییەکی گشتگیر بوو بۆ ئەوەی ڕاهێنراوان بزانن کە چۆن ئامرازەکە بەکاربهێنن و شارەزای هەموو تایبەتمەندییە بەردەستەکانی ئامرازەکە بن. بەرنامەی ڕاهێنانەکە بە شێوازێکی ڕێکخراو ئەنجامدرا، بۆ دڵنیابوون لەوەی بەشداربووان هەم زانیاری تیۆری و هەم ئەزموونی پراکتیکی وەردەگرن.  ڕۆژی دووەمی ڕاهێنانەکە بە ڕاستی جەختی خستبووە سەر بەکارهێنانی پراکتیکی و چالاکییە دەستییەکان بە بەکار‌هێنانی سیستەمەکە. بەشداربووان دەرفەتیان هەبوو کە شارەزای سیستەمەکە بن، ئەرکەکان ئەنجامبدەن، و ئەزموونی پراکتیکی بەدەستبهێنن لەسەر ئەرکەکانی ڕۆژانەی دڵنیای جۆری کە لەلایەن ئامرازەکەوە دابینکرابوون.

ئەو ڕاهێنانە پێویست بوو بۆ ئاشنابوون بە هەموو تایبەتمەندییەکانی نەرمەکاڵاکە، هەروەها بۆ گەرەنتی کردنی زانکۆ کوردییەکان کە بە تەواوی سوودمەند بن لەو ئامرازە. ئەو ئەندامانەی ستاف کە بەشداربوون لە ڕاهێنانەکەدا بە ڕاستی ڕۆڵێکی سەرەکییان دەبێت لە هەر دامەزراوەیەکدا بۆ فێرکردنی کەسانی دیکە لە بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری سەبارەت بە چۆنیەتی بەکار‌هێنانی نەرمە کاڵای APPRAIS.

ئەو هەشت زانکۆ کوردییەی لە ماوەی تەمەنی پرۆژەکەدا تاقیکردنەوەی نەرمە کاڵاکە دەکەن و دوای کۆتایی هاتنی پرۆژەکەش لە بەکارهێنانی بەردەوام دەبن. بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەکارهێنانی نەرمە کاڵاکە دواتر دەتوانرێت گەورە بکرێت بۆ زانکۆکانی دیکەی هەرێمی کوردستانی عێراق، کە ئامادەن لەژێر ڕێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێـمی کوردستان مەودای ڕێکارەکانی دڵنیایی جۆری خۆیان فروانتربکەن.

ئەمە یەکەم جارە کە – لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی ئەوروپیدا کە پارەی بۆ دابینکراوە- زانکۆکان چارەسەرێکی هاوبەش و ناوازە بەکاربهێنن بۆ بەڕێوەبردنی دڵنیایی جۆری لەم سێ ڕەهەندە زۆر گرنگەی ژیان و بەڕێوەبردنی زانکۆ.

زانیاری زیاتر دەتوانن لە کارنامەی ڕاهێنانەکەدا بدۆزنەوە کە لێرەدا بەردەستە.

چاوەڕوانی زانیاری زیاتر بن لەسەر سوود و ئەنجامەکانی نەرمەکاڵای APPRAIS لە زانکۆکانی کوردستاندا.