دوای سێ ساڵ چالاکیی تەواو و ئاڵوگۆڕ و گفتوگۆی نێوان هاوبەشەکان، پرۆژەی APPRAIS خەریکە کۆتایی دێت.
لە ٤/١٢/٢٠٢٣ هاوبەشەکان لە هۆتێلی ڕامادا لە هەولێر کۆبوونەوە بۆ کۆنفرانسی کۆتایی، کە میوانداری کرابوو لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و UNIMED. چەندین دامەزراوەی کوردی کە هاوبەش نەبوون لە پرۆژەکەدا و هەروەها نوێنەری کۆمەڵگەی خوێندکاران بانگهێشتکرابوون بۆ ئامادەبوون لە کۆنفرانسەکەدا.
ئامانجی سەرەکی کۆنفرانسی کۆتایی بریتی دەبێت لە پێداچوونەوە بە سەرجەم ئەو چالاکی و ئەنجامانەی بەدەست هاتوون، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو و بەردەوامیی داهاتووی پرۆژەکە.
لە ڕاستیدا، لە میانی کۆنفرانسەکەدا هەشت زانکۆی کوردی هاوبەشی پرۆژەکە بانگهێشت دەکرێن بۆ واژۆکردنی پلانی بەردەوام بوون، بە ئامنجی پەسەندکردن و جێبەجێکردنی لە ساڵانی داهاتوودا.
ئەم بۆنەیە ڕێگایەکە بۆ ئاهەنگێڕان نەک تەنها بۆ دەستکەوتەکان بەڵکو لەسەرووی هەمووشیانەوە ڕۆحی هاوکاری کە تایبەتمەندی پرۆژەکە بووە، بەو هیوایەی کە ببێتە خاڵی دەستپێک بۆ هاوکاری بەردەوام.
کارنامەی کۆنفرانسەکە لێرەدا بەردەستە.


